مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەنێوان دووئەرک و ئەگەری جیادا کامە هەڵبژاردە هەڵبژێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

دەبێ هەنگاوەکانی داهاتووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەمەڕ ئازاد کردنی کادیرەکانی سنوری کۆمیتەی مخموور چی بێت ، بەئاڕاستەیەکی تر دوای ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی بۆ ڕای گشتی لەمەڕ پەرۆش وسووربوو نیان لەسەرپاراستنی سستمی دێمۆکراسی و ڕێگری کردن لەکاردانەوەکانی لایەنی بەرامبەر کەخۆی لە ناشیرین کردنی بەهاو پیرۆزی ئازادییەکانی تاك دەبینێتەوە لەهەرێمی کوردستان ، دەبێ وەڵامی پارتی چی بووبێت بۆ یەکێتی لەمەڕ ڕفاندنی کادرانیان لەشەقام لەبازگەو مارکێتەکان ،

بەئاڕاستەیەکی تر مانەوەو بەردەوام بوون و نکۆڵی و مل نەدانی سەرکردایەتی پارتی دەبێ لەپشتی شانۆ چ بگوزەرێت ؟
ئایا هەنگاوەکانی داهاتووی شاندی دانوستکاری یەکێتی بەرەو کام ئاڕاستە هەنگاو دەنێت ئایە ئەوهەنگاوو ئاڕاستەیەی بەشێك لەسەرکردەکانی باڵادەست لەنێو پارتی هۆکارگەلێك نابێت بەئاڕاستەی پاشەکشەی دێمۆکراسی لەهەرێمی کوردستان ، کە ویستێك هەیە بەدەرلەئیرادەی گەل ولایەنە سیاسیەکان ولەبەرچاوی هەموان لە نێو زیندانەکان گەورەترین سوکایەتی و پێشێلکاری بە شکۆو پیرۆزەییەکانی مافی مرۆڤ دەکات ،

ئەوەی ڕوودەدات لەهەرێمی کوردستان هێزی یاسانیە بەڵکو یاسای هێزە هەرکاتێك لەسەرهەرکەسێك خوازیاربن کەیسێك دەجولێنرێت ئەویش بەپشتیوانی یاسای هێز دژی بێکەس ودەرەتانەکان کەلەنێو حزبەکان پاڵپشتی پێویستیان نیە یاخود هۆزو عەشیرەتێکی گەورە لەنێو حزبەکان پشتیوانی لەکەسەکان ناکات بۆیە دەستگیردەکرێت دەرهاوێشتەی گرتن و سزاکان لەکاتی ئەشکەنجەدان لە نێو زیندانیەکانی ئاسایش هۆکارگەلێك دەبێت بەئاڕاستەی لەدەستدانی بەشێکی گرنگی جەستەی مرۆڤە زیندانی کراوەکان کەبەڵگەشمان لایە ،

ئەوەی دەبینرێت وهەستی پێ دەکرێت لەنێو زیندانەکانی ئاسایش بوون و گیرانی ڕێژەیەکی زۆری هەرزەکاری عەرەبە لەنێوگرتووخانەکانی ئاسایشی هەولێرکە ئامادەوڕاهێنراوی پێویستیان پێکراوەو بۆ ئەگەرو مەبەستێك پەروەردەکراون لەکاتی پێویست وتاوانبارکردنی هەرکەس وسەرکردەیەك لەنێوحزبەکانی هەرێم ئاسایش دەتوانێت بەچەند چرکەساتێك کەس و سەرکردەکان تاوانباربکەن و تاوانی تیرۆرستی یاخود مادە سڕکەرەکان بخەنە پاڵ کەسی زیندانیەکان بێ ئەوەی یەك بەڵگەش بوونی هەبێت لای ئاسایش ،
دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوە جیهانیەکانی بێ سنووری تایبەت بە پێشێلکردنی مافی منداڵ و مافی مرۆڤ تاوانبارکردنی هەرێمی کوردستان ئەوڕاستیەی سەرودەسە لمێنێ کە پێشێلکارییەکی لەسنوورو ئەندازەبەدەرلەگرتووخانەکانی ئاسایشی زۆنی زەرد بەدی دەکرێت ،

سەرکردایەتی یەکێتی لەبەردەم دووتاقیکردنەوەو دوو ئەگەری لێك چوودا
ئەگەری یەکەم
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەپێی ڕاگەیەنراوێك کۆی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارتی هەڵپەسارد ئاماژە کرابوو بەوەی تاکو کادرەزیندانی کراوەکانیان ئازادنەکرێن کۆبوونەوەکان دەست پێ ناکەنەوە ، ئەم هەنگاوە لای جەماوەری یەکێتی وشەقام بەڕێزو پێزانینی زۆرەوە پێشوازی لێکرا کەسەرکردایەتی یەکێتی و ئەنجومەنی ناوەند لەکاتی هەستیار و پێویستدا داکۆکی سەرسەخت دەکەن لەکادروهەوادارانی حزبەکەیان

ئەگەری دووەم

ئەوەی جێگەی گومانی چاودێرو دڵسۆزانە لەنێو یەکێتی دا لەم ماوەیەی دوایدا جوڵەی گوماناوی لای بەشێك لەسەرکردەکانی یەکێتی بەدی دەکرێت بەئاڕاستەی دەست پێکردنەوەی کۆبونەوەکان لەنێوان هەردوو حزبدا ئەوەی لایان سەیرەو جێگەی ڕەخنە ئامێزە ئەوئاڕاستەیە وەك بزنسمانێك جولەگوماناوییەکان دەست پێکردۆتەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان نەوەك تواناکانیان بخەنە گەڕ لە پێناو گێڕانەوەی شکۆ بۆیەکێتی کە بەئازادکردنی کادرو دڵسۆزانی دەسەبەردەبێت نەوەك پاراستنی بەرژەوەندییەکان ،

لەکۆتا دەڵێم

دەبێ دواهەنگاوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی چی بێت بەکام ئاڕاستەو ویستدا دەکەوێتە ڕێ هێنانەدی ویستی شەقام وجەماوەری دڵسۆزی یەکێتی کەخۆی لەئازاد کردنی یەکێتی یە سەربەرزەکان دەبینێتەوە لەنێو ژوورەتاریکەکانی ئاسایشی هەولێرو دهۆك ، یاخود بەدیهێنان و ڕێگەخۆشکردن بۆ بەڕێخستنی شەمەنەفەری بەرژەوەندی خوازان کەماوەی چەندین ڕۆژە بەدەرلەویستی دڵسۆزانی یەکێتی بەڕێکەوتووە تاکو بگاتە دوا وێستگە بۆئەوەی ئامانج بپێکێ بەدەر لەویستی دڵسۆزان کۆبونەوەکان ئەنجام بدرێت ، دەبێ مەکتەبی سیاسی کام ئاڕاستەو کام ویست هەلبژێرێت دڵسۆزان یاخود بەرژەوەندی خوازان داهاتوو وەڵام دەرەوەی خوێندنەوەو پێشبینیەکانمان دەبێت گەرخوازیاربین و پەلەی تیادا نەکەین وەڵامی پێویستمان دەست دەکەوێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.