ستاندەر
لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەئەبوزەبی ” مایک پۆمپیۆ” رایگەیاندووە؛ تورکیا مافی خۆیەتی سنورەکانی خۆی لەتیرۆرستان بپارێزێت، بەلام کوردەکانیش هاوشێوەی ئەمریکا شەریان دژی داعش کردووە، بۆیە ئێمەلەگەڵ تورکیا بەردەوامین لەهەوڵەکانمان وە هیوای زۆریشمان لەوبارەوەهەیە، ئەم لێدوانانەی “پۆمپیۆ” لەکاتێکدایە کەوا دوو رۆژ بەر لەئێستادا لەقاهیرەی وڵاتی میسر رایگەیاندبوو: کوردەکان تیرۆرست نین و پێ ویستە تورکیاش لەوە تێ بگات.