ترەمپ هەرەشەی توند لەتورکيا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 354 جار بینراوە

ستاندەر

دۆناڵدترەمپ سەرۆکی ويلايەتەيەکگرتووەکانی ئەمريکا، لەپێگەی تايبەتی خۆی لەتويتەر هەرەشەی توند لەتورکيادەکات، ترەمپ لەتويتەکەیدا نوسيويەتی؛ ئەگەر بێت تورکيا هێرش بکاتە سەرکوردەکان ئەوا ئەمريکا ئابوری تورکيا تێکدەشکێنێت و ناوچەيەکی ئاراميش بەدرێژایی ۲٠ميل لەسەرسنور دروست دەکەين، ئەم پەيامەی ترەمپ زۆرترين کاردانەوەی بەدوای خۆيدا هێناوە، لەزۆربەی ميدیا نێودەوڵەتيەکان باسی لێوەکراوە، رۆژنامەی گارديانی بەريتانی بەناونيشانێکی گەورەنووسيويەتی؛ ترەمپ ئابوری تورکيا ئەتک دەکات ئەگەر بێتو ئەو وڵاتە هێرش بکاتە سەر کوردەکان.

چاودێرانی سياسی پێیان وایەئەم پەیامەی ترەمپ کاريگەری تەواوی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکيا و ئەمريکا، بەشێوازێک کەواتورکيا ئەستەمە دوای ئەم پەيامانەی ترەمپ بتوانێت هێرش بکاتەسەر کوردەکانی رۆژئاڤا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.