مام فارس و پارێزەرە خۆبەخشەکەی بۆ ئیستیئنافی بڕیارەکەی دادگا چونەوە بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

ستاندەر

ئەحمەدی حاجی ڕاشید ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا  لەگەڵ هاوڕێیانم لە لیژنە دارایی پێشوازییان لە مام فارس و پارێزەری خۆبەخش بەشدار حەسەن کردووە، ئەویش دوای ئەوەی بڕیارەکەی دادگای ڕەسافە کە لە بەرژەوەندی جوتیاران دەرچوو، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی ئیستیئناف کراوەتەوە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی نوسیویەتیشی ئەو دۆکۆمێنت و بەڵگانەی خستیانە بەردەممان رونی دەکاتەوە کە لە دادگا جارێکی تر مافەکانی جوتیاران جێگیر دەکەن.

ڕاشیگەیاندووە وەک لیژنەی مالیە هەمو پشتیوانیەکمان بۆ دەربرین و سوپاسی مام فارسمان کرد بۆ ئەو رۆلەی کە دەیبینێت هەروەک دەستخۆشیمان لە هەردو بە رێزان کاک بەشدار و کاک رێبین کرد ک وەک دو پارێزەری خۆبەخش ئەرکی گەورەیان ئەنجامداوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.