هیچ ڕێکەوتنێک لەنێوان لایەنەکان نەکراوە لەسەر پۆستەکانی سەرۆکی ھەرێم و حکومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی ھەواڵێک کە لە پێگەی “الاخباریە” بڵاوکراوەتەوە ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵ سەبارەت بە دیاریکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم و مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاندووە کە تاکوو ئێستا ھیچ ڕێکەوتنێک لەنێوان لایەنەکان نەکراوە سەبارەت بە کاندیدکردنی ئەو دوو کاندیدەی پارتی بۆ پۆستەکانی سەرۆکی ھەرێم و حکومەت.
ڕاشیگەیاندووە کە دانوستانەکانی نێوان لایەنەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتوو بەجۆرێک لەجۆرەکان ڕوبەڕوی ئاستەنگ بۆتەوە.

لەلایەکی ترەوە بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر لەلایەن سەرکردایەتی پارتییەوە چەند جارێک پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کراوە پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەگەر کۆمەڵ بێتە ناو کابینەی داھاتوو ئەوا سەردانیان دەکەن، بەڵام تاکو ئێستا کۆمەڵ وڵامی نەداونەتەوە و ناڕازییە لە داواکردنی پۆستەکانی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت لەلایەن پارتییەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.