ناکۆکیەکانی تڕەمپ و کۆنگرێس قوڵتر دەبێتەوە زانیاری نوێ بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

ستاندەر

ماوەی چوار هەفتە تێپەڕدەبێت بەسەر داخرانی حکومەتی ئەمریکا لەلایەن “دۆناڵد ترەمپ”ـەوە کە بەو هۆیەوە موچەی زیاتر لە ٨۰۰ هەزار کارمەندی فیدڕاڵی ئەو وڵاتە وەستاوە.

لەدوای ڕەتکردنەوەی داواکەی تڕەمپ لەلایەن کۆنگرێس ـەوە بۆ تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ دیواری نێوان مەکسیک و ئەمریکا ناکۆکیەکانی نێوان کۆنگرێس و تڕەمپ بەرەو توندی ڕۆیشتوون و لە تازەترین پێشهاتیشدا دوێنێ نیو کاتژمێر بەر لە دەستپێکردنی گەشتەکەی شاندی باڵای کۆنگرێس بەسەرۆکایەتی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چەند وڵاتێک تڕەمپ لەنامەیەکدا پێی ڕاگەیاندوون کە بەهۆی داخرانی بەشێک لەکارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی وەفدەکە ناتوانن سود لە فڕۆکەی سەربازی وەربگرن بۆ گەشتی دەرەوە، و داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی و شاندی یاوەری کرد کە ئەگەر هەر سورن لەسەر ئەنجامدانی گەشتەکەیان ئەوا دەتوانن بە فڕۆکەیەکی بازرگانی گەشتەکەیان ئەنجامبدەن. ئەوەش ناڕەزایەتی بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی لێکەوتەوەو و ئەو کارەی تڕەمپ بەسوکایەتی وەسف دەکەن.

لەلایەکی ترەوە بەمەبەستی فشاردروستکردن لەسەر تڕەمپ بۆ کۆتایهێنان بە داخستنی حکومەت سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی ڕێگا بەتڕەمپ نادات وتاری فیدڕاڵی لەنێو کۆنگرێس بخوێنێتەوەو باسی لەوەکردووە کە پێویستە خوێندنەوەی وتارەکە لەبەردەم کۆنگرێس بکەوێتە دوای کۆتایهێنان بە داخرانی حکومەت یاخود وتارەکەی لەکۆشکی سپی پێشکەش بکات.

سەرەڕای ئەو ناکۆکیانە و لەلایەکی ترەوە پارێزەرەکەی پێشوی تڕەمپ لەبەردەم کۆنگرێس دانی بەوەیا ناوە کە تڕەمپ فشاری لێکردووە بۆ ئەوەی درۆ بکات سەبارەت بە مەشروعی دروستکردنی بورجی تڕەمپ لە مۆسکۆ وە ئاشکرای کردووە کە تڕەمپ داوای لێکردووە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دانوستان لەگەڵ ڕوسیا بکات سەبارەت بەو پڕۆژەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.