ئێستا: مژدەیەکی خۆش بۆ جوتیاران

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام بە دەستپێشخەری د.بەرهەم ساڵح کۆبونەوەی نێوان د.محەمەد هاشم وەزیری بازرگانی عێراق و مام فارس سەرۆکی ڕێکخراوی جوتیاران و بەشدار حەسەن پارێزەری خۆبەخش بەسەرپەرشتی بەرهەم ساڵح بەڕێوەچوو.
پارێزەر بەشدار حەسەن لەوبارەیەوە بە ستاندەری ڕاگەیاند کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەکە تەواو بو، و وەزیری بازرگانی گوتویەتی ٤۹۹ ملیار دینار لە قەرزی جوتیاران ئامادەیە و چاوەڕێ دەکەین ۷۷ ملیار دینارەکەی تر لەلایەن سەرۆک وەزیران دەبین بکرێت.
وتیشی وەزیری بازرگانی داوای لە د.بەرهەم کرد هەوڵبدات سەرۆک وەزیران رازی بکات ئەو پارەیە تەرخان بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.