تایبەتمەندیەکانی ســـەری کورد ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 492 جار بینراوە

فریدون هیرانی

سەر لای ئێمە ئەو ئەندامە سەرکردەیە نیە کە مەملەکەتی جەستە بەڕێوە دەبات بەڵکو ئەو دوژمنە نەگریسەیە کەھەمیشە کورد دژی دەوەستێتەوە و لێمان بۆتە قورسایی جەستەمان و بەڵا بەسەر شانەکانمانەوە ؟
تاکی کورد چونکە گڕگن و خەسێندراو و ڕادیکاڵ و جەنگاوەرە ، ھەردەم سەری لەپێشەوەی ئەو قوربانیانەدا ناوە کە داڕمانی عەقڵی وەک سوپەرمان پێی ناساندووە !!
بۆیە ھەموو شتێک بەموڵکی سەر و سەریش بەھی خۆی نازانێت ؟
ئەو سەرەی کە ھەیەتی بە ئامانەتێکی بەڵا ئاسای دەبینێت لای خۆیەوە ، بۆیە مەگەر بۆ شانەکردن و پەیام گەیاندێکی ھەرزەییانە دەستی بۆ ببات !!
کورد سەری داوەتە کردە و کردویەتی بە ( سـەر ، کردە ) ئینجا دەکرێ بەوەکالەت ئەو پانی بکاتەوە ، بپڕژێنێ ، چ لای ئەو بێت چ لای خۆی ھەر دەیبەخشێت و ھەرگیز ئیشی پێناکات !
بۆیە ئەگەر بڕوانینە شوێن و پێگەی سەری کورد لەفۆڕمە کۆمەڵایەتیەکاندا ئەو پۆستانەی پێ ڕەوا بیندراوە لە کەلتوری ئێمەدا ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستیەن کە (سەر) بۆ بیرکردنەوە نیە بەقەد ئەوەی بۆ پیاو و پیاوەتیە نمونە :

+لەکاتی خواستی نوێگەری و سەرکەشی کردندا دەڵێن :
ھەتیو دانیشە بەدەردی خۆتەوە ئاوا بێت ئەو سەرە سەری خۆت نابێ !

+سەر لەکاتی خۆگیف کردنەوە و تەحەددا کردن و سینگ دەرخستندا :
سەریشم پانکەنەوە ھەر ئەوە دەکەم !

+سەر لەکاتی حەماسەتی مەجلیسی عەشایریدا دەڵێن :
سەرم پێوەی نییە بۆ تۆ سـەرم دادەنێم !

+لەمەفھومی مۆدێرنی کۆیلە بووندا :
بە سەر و ماڵم لەخزمەتتام قوربان !

+بۆ داپۆشینی نەزانی (سەر) خاڵی دەکرێتەوە لەبەھا و دەڵێن :
ھەموو کاتێک عەقڵ میوانی سەر نیە ؟

+سەر لەپۆستی متمانە خواستندا دەڵێن :
بەسەری ھەموومان ، بەسەری برایەتیمان ، ئەوەی ووتم ڕێک ئەوەبوو !

+بۆ نمایشی دڵسۆزی :
بابچین سەرێک لەفڵان بدەین !

+سەر لەکاتی سوکایەتیدا :
ھەتیو سەر خۆشی ، ھەی سەرگەڕ ، تۆ سەر لێشێواوی ، سەر سەری ، مرۆڤێکی بێ سەر و بەرە ؟!

+سەر لەبازنەی ئیمانداری عەیار ٢٤ دا : من سەرم بچێ جەماعەت لێناگەڕێم نوێژم بچێ !

دواجار ( سەر ) ھیچ ڕۆڵێکی نەگێڕاوە بۆ پێشخستنی ژیانی کورد بەڵام وەک وێردی مەجلیسەکان بیستومانە کە ( سەر ) سەلامەت بێ ماڵی دونیا ھیچ نیە ، کەچی ئەو کەلـلە گەورەیەوە ھیچ ھێزی تیانیە بۆ کورد بەرامبەر بەو سەرە بچوکە کوێرەی کە لەناو گەڵدا خۆی لەسەر بەکوشت دەدات و لەسەری دەکوژێ ، بەڵام جاروباریش دانیپیادەنێت و دەڵێ تەقەی سەرم دێت بەم قسانە !؟
کەواتا سەر وەک دەھۆڵە لای کورد و خاوەن ماڵ نیە تەنیا وەک ئامانەت و میوانە وەک چۆن میوان نابێت ئیش بکات و لە سەرووی ژوریش دادەنیشێت ؟
ئامانەتیش لای ئێمە لە قوژبندا دەشاردرێتەوە !
سەریشمان دەھۆڵێکە و تەقەی دێت ئەوەیە حاڵی سەر لای کورد !!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.