تیۆرەکانی کۆتایی مرۆڤ و مێژوو

لەلایەن ستاندار Posted on 722 جار بینراوە

ئاوات محمود

چەرخی مێژووی ھیچ میلەتێک ئەمڕۆ لەدەرەوەی کێشە سیاسی و فکری و شارەستانیەتەکانی ناژی جەوھەری ھێزە تەقلیدی و جەھلپەرستەکانی ناو واقعی ئێمە دەیان ھەوێت زەبری ھەموو کارێکتەرەکانی دونیایی دەرەوە بچێژن جیھان بۆ ئێمەی کورد لەداھاتووی نزیکدا لەئاسۆدانیە و نەتواندراوە بچوکترین ڕۆڵیان لەناساندنی داھێنانی کوردا ھەبووبێت کۆمەڵگای ئێمە تاڕادەیەک کۆمەڵگایەکی تراژیدیە و ھەمیشە ھەندێ کەس باجی خواستە سیاسی ودینی ئەخلاقی ھەموو کۆمەڵگا دەدات ئەم عقڵییە پەیوەندی میکانیزمی لەنێوان سەردەمێکی مێژویی و ڕێبازێکی ڕەخنەیدا درووست دەکات کەپێیان وایە شوناسیان ڕەنگدانەوەی ژێرخانە ھەموو ژێر خانێکی دیاری کراو سەرخانێک تەفیسردەکەن لەوسۆنگەوە ھەموو بکەرەکانی ناو ژینگەی ژیان سەر بەھەمان نەزمی مۆڕاڵ و سیستمی عقڵی و فۆڕمی ئابوورین سیستەم جۆرە مرۆڤێک درووست دەکات کەھەمیشە پەنگھانێکی سمبولی روحی بەھێز و دووژمنێکی کۆنکرێت بەرجەستە بکات، بەڵام سمبولەکان و پەیامی پیرۆزی ئایدۆلۆژیاکان ڕەنگێکی ترە سیستەم ئەو جۆرە جیاوازیانە فەراھەمدەکات تائەوەی لە بنەڕەتدا ئەزموون دوایی سەدەیەک لەئیشی ئایدۆلۆژیاو حیزبەکانی ئێستا ڕێگا تەقلیدی و سیاسیەکان و گۆڕانکاری کەھیچیان بەزەمینەی فکریدا نەڕۆشتوون بەڵکو بەردەوام فکریان کردوە بەکەرەستەو کۆیلەی خۆیان لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵگا تاکێ بەرھەمدێ ھەردەم لەدێوە زمەی دەسەڵاتدا رابچڵەکێ ئەویش دەرەنجامی ئەو تووندو تیژیەیی دەرھەق بەکۆمەڵگاو تاکەکان دەکرێت وەبەرتەسک کردنەوەی ئازادیە کانوو باڵاکردنی توێژێکی بچوک لەسەرئاستی دەسەڵات و ئابوری ئیکۆنۆمیک تارادەیەک دەسەڵاتی فیرعەونەکانە …

تیۆریە سیاسیەکان ھەمیشە ئازادانە دەتوانن ئیلھام لەغەریزە شەڕانگێز وەربگرێ واتا مۆڕاڵێکی سیاسی دیاریکراو داڕێژراو ماننیە تابتوانێ تۆوی ئاشتی دابچێنێت، ڕەخنەگرتن لەدونیای جاران تەنیا پێشنیار کردنی مۆدێلێکی سیاسی دیاریکراونییە بەڵکوو ھەموو ئەو پێکھاتانەی ڕابردو بەبێ ناسینی ماتریاڵ و
کلتورەکانی کێشەی تازەکردنەوەی ژانی سیاسی فەزای فکری و گرفتی مۆدێرنەو کێشەی تیۆری ڕووتن دوورە لە ڕاستی کێشەی تەکنەلۆژیاو زانست و مۆڕاڵ کێشەی گەشەی زیاترو کۆتایی مێژوو، ئەمڕۆ ھەستکردن بەقەیرانی سیاسی کوردی لەئاستێکی بەرزدایە بەڵام مەرجنییە زەمینەی لۆکاڵ و مۆدێرنی نەتەوەیبێ ئەو ئەدھێمایەی مۆدێرنیز سەدەیەکی خوێناویی تری پێشکەش بەکۆمەڵگەی مرۆڤایەتی کردووە حیکایەتی گەورەی ئەومۆدێرنە چەکێکی دوو سەرە(فاشیزم کۆمۆنیزم کەپتاڵیزم و گڵۆباڵ)ـی کۆن و تازەی ئایدۆلۆژیاکان بەرھەمی ئەو تازەگەریەن ، چونکە ڕووە تاریکەکەی مۆدێرن سەدەیەکی خوێناوی تری بەخشیە سەدەی -٢٠- ـم لەو سۆنگەوە مۆدێرنیزم چاوەڕێی ئیرادەیەکی سیاسی باڵاترە بۆ ئەوەی ڕووە تاریکەکەی جارێکیتر پێشکەش بەشارەستانی مرۆڤایەتی بکات، پێشخانی شارەستانیەت لەقوڕ و بەردەوە سەرچاوەی گرتووە بۆیە مۆدێرنی” شار “ھەموو بەھا کۆمەڵایەتیەکەی لێ سەنووینەوە شار چاو چنۆکە و قێزەونە، بەدیدێکی تر پەرەسەندنی ئالات و مەکائینە مۆدێرنەکان زۆر لەچەکی کۆمەڵکوژی جینۆساید ترسناکترە کەبەرەی فاشیزم بەعس خوڵقاندی مۆدێرن وەک نموونە ولاتی ئەمەریکا لە ناوچەی -٥١- لەھەوڵی وەبەرھێنانی بوومەلەرزەی دەست کردە کەئەوەش کارئەنجامی تەکنەلۆژیایی جیھانگیری مۆدێرنە …

مێژوو وەک ئەدھێمایەکی مۆڕاڵ چیدی ئەوڕەوتە مەزنەیی نەماوەکەتێدا نوخبەیەکی ھەڵاوێرکراو لەسیاسەت مەداروو بڕیار و نوسەر ھێڵکاری کارتۆنی بۆ مێژوو وێنابکات بەڵکو
مێژوو ڕەوتێکی دیاری کراوی ھەیە و ئەو ڕەوتەش پەیامێکی ناوەکییە کەنوێنەرو بکەری تایبەت بەخۆیی ھەیە ، مێژوو کەرنەڤاڵێکی مەزنی دەنگ و ڕەنگە دونیایەکی فراوانەو دژایەتی ویستی چەنگە ،چونکە مێژوو بەرەنگاری دیدگایەکی فراوانتر دەبێت کە ناشیۆنالیزمی کوردی بەمانا تەقلیدەکەی ئاینگەرانەییبێ ئەواڕوحی ئەو میلەتە وەک میکانیزمێکی بەر گری ختوکەی ئەوخەیاڵە دینییە دەدات کەسمبولی ناسێۆ نالیزمی ڕەسەنایەتی لەکاوەی ئاسنگەرەوە دەست پێدەکات بەدوانزە سوارەی مەریووان کۆتاییدێ تادەگاتە ئەو سمبولە تازانەی لەم چەند ساڵەی دوای بەرھەمیان ھێنا ئەو ھەموو شەڕە ئاینی و مەزھەبە ناسیۆنالیستەی دەرحەق بە کۆمەڵگا دەکرێت کەچەندین دیمەنی تراکماتیکی و تراژیاتیکی خوێن باران کردنی مەزھەبی کورد وەک سمبولی ڕەسەنایاتی خۆیان پیشانی خەڵکان دەدات مرۆڤ دەکەن بەدیمانگە لەت و پەرتی دەکەن بۆئەوەی دەسەڵاتی لەڕۆژھەلاتی ناوەڕاست لەڕێگەی نۆکەرو بەکرێگیرا وەکان و گروپە تیرۆرستەکان لە ناوچەکانی مەبەست ھەژموونی خۆیان بسەپێن و پشکی تاڵانی سامانی ناوچەکەیان دەسکەوێت کاری تیرۆر بکەنە سمبوول ، ئاشکرایە سیستم و سمبولی ئەوان بۆ سەرخستن و سەپاندنی پرۆژە سیاسی و ئاوبوری خۆیان و گۆڕانکاری لە خودی سیستەمدا بکات کە بەقازانجی خودی خۆی نەبێت بێشومارە ئەو ئامۆژگارییانەی بەخشران لە پێناو درووست کردنی یەکڕوویی تاک ، بەڵام چاکسازی دەروون ئەوەندە ئاسانیە تابتوانیت بە ئاوو سابون چڵکی دەستی سیاسیەکان لابەرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.