ڕەوشی گفتووگۆکان بەم شێوەیە :

لەلایەن ستاندار Posted on 198 جار بینراوە

سه‌رتیپ وه‌یسی

* لەسەرەتای کۆبوونەوەکانی نێوانی پارتی و یەکێتیی، جۆرێک لە بێ متمانەیی لە نێوان پارتی و یەکێتیی ھەبوو، بەڵام پەیوەندییەکانی ئێستای پارتی و یەکێتیی تاڕادەیەک ئاسایی بۆتەوە، ھەرچەندە پارتی جۆرێک لە یاری نێوان گۆڕان و یەکێتیی دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا قەناعەتیان بەوەیە یەکێتیی ھاوبەشیان بێت، دەشزانن ناتوانن بەبێ یەکێتیی ھیچ بکەن.
* پارتی و یەکێتیی لەسەر واژووکردنی رێککەوتنی سیاسی نێوانیان ھاوڕان و لیژنەشیان بۆ دروستکردوە، بەڵام جیاوازیەکەیان لە ڕووی ناوەڕۆک و بنەماو پڕەنسیپەکانی ئەو ڕێککەوتنەیە.

*یەکێتیی تاوەکو ئێستاش لەگەڵ ئەوەیە پرسی کەرکوک، بە دانانی پارێزگارو کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگار ئاسایی بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارتی نەھاتۆتە ژێر باری ئەو داواکاریە، دەیەوێ لەگەڵ پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێ نەبێت، بەڵام ئەمەی بۆ نەچۆتە سەر.
* جیاوازییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی چەند ڕێگرە لە پێکھێنانی کابینەی نوێ، ناکۆکییەکانی نێو باڵەکانیش دوو ئەوەندە.
*ماڵی بارزانی باوک ( مەسعود بارزانی مەسرور بارزانی) جیاوازیان ھەیە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لەسەر مەسەلەی مامەلەکردنی پارتی لەگەڵ (بەرھەم ساڵح و پرسی کەرکووک و باڵەکانی نێو یەکێتی).
* شاندەکانی کۆبوونەوەکانی ھەفتەی داھاتووی نێوان لایەنەکان بچووکتر دەبن و بڕیاری زیاتریان لادەبێت.
* ھەرچەندە گۆڕان و پارتی لە دانوستاندنەکان لە لێدوانەکانیان باس لەوەدەکەن ھاوڕان، بەڵام دوای پێشەکشکردنی پڕۆژەکەی گۆڕان لە بارەی (کارنامەی حکومەت و پێوەری دابەشکردنی پۆستەکان)، پارتی پێیوایە: سەقفی داواکارییەکانی گۆڕان لە نێو کابینەی داھاتوو زۆر زۆرە، چونکە گۆڕان داوای چەندین پۆستی وەکو ( بەڕێوبەری گشتیی و بریکارو راوێژکار لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت و پەرلەمان و ژمارەیەک وەزیری خزمەتگوزاری و سیادی و جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات)، کە ئەمەش بەلای پارتیەوە زۆرە.
*گۆڕان گۆمانی زۆرە لەوەی ئەو بەرنامەیەی پێشکەشی کردووە، لە لایەن پارتیەوە جێبەجێکرێـت، ئەگەر ڕازیبن لە بەژداریکردن لە حکومەت.
* گۆڕان داوای پۆستی باڵا دەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی، ئەمەش بەنسبەت پارتیەوە قوڕسە، چونکە یەکێتیی لە ھاوکێشەکەدا ژمارەیەکی گەورەترە.
* ئەگەرێکی لاواز ھەیە ئەگەر پارتی داواکارییەکانی گۆڕان جێبەجێنەکات، جڤاتی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن ھەڵبژێرێت، لەسەر ئەو مەسەلەیەش چاوەڕێی پارتی دەکەن.
*پارتی و گۆڕان لەیەوەکە نزیکن، بەڵام پارتی پڕۆسەکەی خاوکردۆتەوەو جارێ دەیەوێ لەگەڵ یەکێتیش بچێتە پێش.
* پێکدادان ھەیە لە نێوان داواکارییەکانی یەکێتی و گۆڕان.
* پارتی داوای لە گۆران کردووە بەیەکەوە لەگەڵ یەکێتیی، کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەبارەی پرسی کارنامەی حکومەت بکەن، یەکێتیش ئەرسەلان بایزی بۆ ئەو لیژنەیە دیاریکردوە.
* ئاڕاستەی دانیشتنەکانی گۆڕان لەگەڵ پارتی، زیاتر لە لایەن عومەری سەید علی و موستەفای سەید قادرو کوڕەکانی نەوشێروان موستەفاوەیە.
* ھەوڵێک ھەیە پرسی مامەڵەی پارتی لەگەڵ بەرھەم ساڵح لە لایەن نێچیرڤان ئاسایبکرێتەوە .
* نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ دانانی جێگری سەرۆکی ھەرێم نییەو، پێیوایە: ئەمە زیاتر دوو ئیدارەیی تۆخ دەکاتەوە، داواشکراوە یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێم بە دەسەڵاتەکانی پێشووتر بمێنێتەوەو سەرۆک بۆ دوو خول لە ناو پەرلەمان ھەڵبژێردرێت، بەڵام جێگری نەبێت.
*یەکێتی تاوەکو ئێستا لەسەر کاندیدو پۆستەکان خۆی یەکلانەکردۆتەوەو گفتووگۆی جدیشی لەسەر نەکردووە، بەڵام تەنھا بەفەرمی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ داوای پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی کردوە، وەک کارتێک تاوەکو پۆستی باڵاتر وەگرێت، لە نێوشیان ناوخۆو دارایی.
* ئاشتی ھەورامی تارادەیەکی زۆر یەکلابۆتەوە کە بمێنێتەوە، ماڵی بارزانیش ئارەزوویانە پشتیوان ێادقیش بمێنێتەوە، ئەوەش یەکلابۆتەوە کە نەجمەدین کەریم پۆستێکی باڵای پێبدرێت لە کابینەی داھاتوودا، ئەگەر دەربازیش بێتەوە نێو حکومەت سێ کەس دەبنە دووبارە.
* تاوەکو ئێستا کۆمەڵ لە دەرەوەی ھاوکێشەی حکومەتە.
* ھەرچەند پارتی لەگەڵ ئەوەیە بە زووترین کات سەقفی زەمەنی بۆ دروستکردنی کابینەی داھاتوو دابنرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە، کەی ئەو کابینەیە دروستدەکرێت؟ بەپێی ڕەوشی کۆبوونەوەکان و ڕێوشوێنەکانی ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ھەمواری یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێم و، پاشان ڕاسپاردنی مەسرور بارزانی، پێدەچێت کابینەی نوێ بکەوێتە بەھاری ئەمساڵ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.