بەپەلە: گرتنی کادیرانی یەکێتی لە سنوری ھەولێر و دھۆک کۆتایی نەھاتوە نوێترین زانیاری لەبارەی دەستگیرکردنەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

ستاندەر
ئەگەرچی لە دواین کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی بریاردرا چارەسەری کێشەی دەستگیرکردنی کادیرەکان بکرێت، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان تاکو ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەبوە.
ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە ئاسایش لە سنوری بادینان لەناو کۆمیتەی دینارتەی یەکێتی کارگێڕی کۆمیتەکەی دەستگیرکردووە.

عاسف زێباری کارگێڕی کۆمیتەی دینارتەی یەکێتی بەبێ ئاگاداری پێشووتر لەلایەن ئاسایشەوە بردراوە و تاکو ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە نەدراوە و، سەرچاوەیەکیش نزیک لە بنەمالەکەی بە ستاندەری راگەیاند ناوبراو ھیچی لەسەر نییە و بەلام ئاسایش دەیانەوێ گرتنەکەی بە سیاسی بکەن.
جێی باسە تاکو ئێستا غانم سەباح بەرپرسی پێشمەرگەی یەکێتی لە مەخمور ئازاد نەکراوە کە بە ماددەی ٤ی تیرۆر دەستگیرکراوە، زۆرێک لەو کادیرانەی یەکێتی لە کاتی دەستگیرکردن سزای جەستەیی دراون.

وێنە: عاسف زێباری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.