حکومەتی هەرێم خەڵکی ڕاپەڕیوی شیلادزێ بە گێرەشێوێن وەسف دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 337 جار بینراوە

ستاندەر

چاڵاکوانان هەڵمەتی “ئەگەر مەردانی شیلادزێ گێرەشێوێن بن ئەوا بەشانازیەوە ئێمەش گێرەشێوێنین” ڕادەگێنن

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم خۆپیشاندەرانی ئەوڕۆی شیلادزێی بەگێرەشێوێن وەسفکرد بەشێک لەچاڵاکوانان هەڵمەتی ” ئەگەر مەردانی شیلادزێ گێرەشێوێن بن ئەوا بەشانازیەوە ئێمەش گێرەشێوێنین” ـیان ڕاگەیاندووە.

ئەوڕۆ دوای ئەوەی خەڵکی شیلادزێ لەدژی بەردەوامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بنکەی سەربازی سوپای تورکیایان لە ناوچەکە سوتاند لەهەمان کاتدا بەهۆی گولەی سوپای تورکیاش هاوڵاتیەک شەهید بوو ۱۰ هاوڵاتی تریش بریندار بوون، حکومەتی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەستێکی گێرەشێوێن لەپشت خۆپیشاندانەکانی ئەوڕۆوەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.