سەرۆک کۆمار هیوای گەڵێکی دابڕاو

لەلایەن ستاندار Posted on 200 جار بینراوە

قارەمان شێخ بزێنی

بەر لەوەی سەرۆکایەتی کۆمار لە لایەن کاراکتەرێکی گرنگی نەتەوەی کوردەوە وەربگیرێت، بارودۆخی دەسەڵاتدارێتی باشوری کوردستان لە ڕووی دیبلۆماسی نێو خۆی و نێو دەوڵەتی لەوپەری خراپیدا بوو، زۆرینەی سەرکردە جیهانیەکان سەردانی شاری بەغدادیان دەکرد و دەگەڕانەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و هەرێمیان فەرامۆش کرد بوو، پەیوەندی نێوان ناوەند و هەریم لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەچوو، ژینگەی توندو تیژی ململانێکان هێور نەدە بونەوە، دەست پێشخەریەکانی هەرێم ڕەت دەکرانەوە ڕێگە لە سەردانی سەرکردەکانی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات دەگیرا، لە ناوەندە نێوخۆی و نیو دەوڵەتیەکان پێشوازیان لێ نەدەکرا، دانیشتوانی هەرێم درکیان بە دابڕان ولێکترازان دەکرد، هەرێم بەرەو دوو ئیداری دەچوو، تەعریب لە کەرکوکیش دەستی پێکربۆوە.

بەڵام دوای هاتنی دکتۆر بەرهەم هیوایەکی نـوێ سەری هەڵداوەتەوە، خەڵکی بە ئومێدەوە دەڕواننە سەرۆکی خاوەن فەرهەنگی کردار شەرتە، هەرچەندە دکتۆر بەرهەم عەسای سحری پێ نیە تا بتوانێت لە نێو ئەو تەنگژە سیاسیە نێو خۆی و دەستتێوەردانە نێو دەوڵەتی و ئیقلیمیەدا تێکڕای کێشەکان چارەسەر بکات، بەڵام دەروازەی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ کاراکتەرێک کە بتوانێت گۆمە مەنگەکان بشوڵەقێنیت و ئاسۆی چارەسەری کێشەکان بدۆزێتەوە، جێگەی هیوایە بۆ گەڵی عێراق بە گشتی و کورد بە تایبەتی. دەتوانێت لە ئاست ئەو ئەرکەدا بێت، ئەمەشی بە کردار سەلماندووە، بۆ نمونە پەیوەندی نێوان کورد و تورکمانی لە کەرکوک هێور کردۆتەوە،

ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوکی چەند جارێک بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی لە کارە نایاسیەکانی ستۆپی پێ بکات، سەرۆکی فاتیکان و وەزیرانی دەرەوە سەردانی هەولێریان کردەوە، فرۆکەخانەکان گەڕم و گوڕیان تێکەوتۆتەوە، کۆشکی سەلام ئێستا ناوەندی چارەسەری کێشەکانەوە و مەڵبەندی بڕیارە چارەنوس گرنگەکان، هەڵبەتە دکتۆر بەرهەم کار بۆ گەڕانەوەی شکۆی دەسەڵاتە جیاوازەکان لە هەرێم و بەغدا دەکات، نایەوێت پەیوەندیەکان تێک بچنەوە! کار بۆ تەوافقی ڕاستەقینە دەکاتو بەریەککەوتنەکان ڕەت دەکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.