ستاندەر
غالب محهمهد، ئهندامی فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی عیراق رایدەگەیەنێت “بیرتانە لە كاتی ڕێكەوتنی یەكێتی و گۆڕاندا كە بەناوی ڕێكەوتنی (دەباشان) واژۆكرا، چەندین لێژنەی دروست كرا ودەست كرا بە كۆبوونەوە، دوای چەند ڕۆژێك چەند هەڵسوراوێكی گۆڕان گیرا لە لایەن هێزەكانی یەكێتی، ئەو كاتەبزوتنەوی گۆڕان بریاری دا هەتا ئەو هەڵسوراوانەئازادنەکرێن كۆبونەوەكان بوەستێنن، سەیر كەن چەند مرۆڤ لای كاك (نەوشیروان) گرنگ بووە هەموکارێکی بۆخزمەتی خەڵک و هاوڵاتیان بو، هەر لە بەر ئەوە بو كەس بۆی نەبووە دەست بدات لە كادرێكی گۆڕان یان هاوڵاتیەكی سادە چونكە دەیانزانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفایان لە پشتە”.
ناوبراو لە راگەیەنراوێک کە لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردۆتەوە دەشلێت”مێژو دوبارە دەبێتەوە كەواتا دەبێت هەڵوێستەكەمانیش دوبارە بێتەوه، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان چالاكوان و رۆژنامەنووس دەستگیركراون لەناو دەستگیركراوەكاندا( حاجی رێكانی )ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان هەیە، لەگەڵ (ئەیهان سەعید) ئەندامی ژووری پەیوەندیە سیاسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و هەریەك لە (كاوار حەسەن و زێرەڤان رێكانی و عوسمان) چۆمانی”.
ئهو پهرلهمانتارهی گۆڕان ئاماژهی بهوهشكردوه “هەر ئەمرۆ ڕۆژنامەنووس( شێروان شێروانی )و چالاكوانان (تاكور زەردەشتی و ڕێكار ڕەشید)، لەڕێگای ئاكرێ- دهۆك و لە بازگەی چونەژورەوەی شاری دهۆك لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، بە گشتی زیاتر لە بیست رۆژنامەنووس و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان دەستگیركران”.
“كەواتا دەبێت بەرپرسانی گۆڕان گەر راست گۆن بەرانبەر بە ڕێبازی نەوشیروان مستەفا ئەمین دەبێت هەڵوێستیان هە بێت و كۆبونەوەكانیان سر بكەن لە گەڵ بەرپرسە گەندەڵەكانی پارتی و یەكێتی ، چونكە بە رۆژی نیوەرۆ خەلك دەفڕێنن و خەڵك شەهید دەكەن و هەر لە بەرچاوی دنیا بوون بە جاشی ئەم وەلات و ئەو وەڵات ….” غالب محهمهد وادهڵێت.
ئهو پهرلهمانتارهی گۆڕان هێرشدهكاته سهر سهرۆكی حكومهتی ههرێم و دهشڵێت “سەر شۆری بۆ سەرۆك وەزیرانێك كە دژی خەڵكی سڤیل قسەبكات و دڵسۆزی خۆی دەر بخات بۆ تورك و عەجەم”.