ستاندەر
لە بەیاننامەیەکدا ١٦١ کەسایەتی و رۆژنامەوان و چالاکوان داوادەکەن زیندانیەکانی دهۆک ئازاد بکرێن، لە بەیاننامەکە هاتووە لە دهۆكیش لەهەڵمەتێكی گرتندا 32 رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی دەستگركراون، لە نێویاندا 9 رۆژنامەنووس و 12 چالاكوانی مەدەنی و چەند مامۆستایەكی زانكۆش لەناو گیراوەكاندایە و مەترسی لەسەر گیانی دەستگیركراوەكان هەیە، چونكە زانیارییەكانی خێزانی دەستگیركراوەكان و بەشێك لەو پەرلەمانتارانەی كوردستان كە بەدواداچوونیان بۆئەو دۆسیەیە كردووە، دەڵێن “دەستگیركراوەكان بە ماددەی 156ی یاسای سزادای عێراقی تۆمەتباركراون كە سزای لە سێدارەدانی تێدایە”.
بەیاننامەکە ئاراستەی پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەری و حکومەتی هەرێم و کونسڵخانەی وڵاتان کراوە.
دەقی بەیاننامەکە بخوێنەوە:
.
گیراوەكان ئازاد بكەن .. نا بۆ رەشبگیری
لەچەند رۆژی رابردوودا لەبەرامبەر شەهید كردنی چەند هاوڵاتیەك و بەهۆی دەستدرێژی چەند بارەبووەی بۆردومانكردنی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، خەڵكی شێلادزێ لەبەردەم بنكەیەكی سوپای جێگیركراوی توركیا لەناوچەكە نارەزایەتیان دەربری. تورەیی خەڵكی شێلادزێ، لەبەرامبەر بێدەنگی حكومەتی هەرێم لەسەر بێ باكی بەرامبەر بە پاراستنی سەرو گیانی خۆیان و خێزانەكانیان و بۆ تەمێكردن و راوەستاندنی ئەو بۆردومانانەی توركیا، خەڵك تورەیی خۆیان بەو بنكەیە دەربری. بەڵام بەداخەوە لەباتی ئەوەی حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و ئەو تورە بوونە بكەنە كارتی گوشار بەسەر توركیاوە بۆ راگرتنی گوشارەكانی، بەپێەوانەوە دەستیان داوەتە رەشبگیری خەڵكی ناوچەكەو ئەو رووداوەیان كردۆتە بەهانە بۆ پەلاماردانی دەنگی نارازی و بەلێشاو خەڵكیان راپێچی زیندانەكانیان كردوە، لەم هەڵمەتەدا جگە لە دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر و نادیار لە خۆپیشاندەرانی شێلادزێ و كۆمەڵگەی سیرێ، لە دهۆكیش لەهەڵمەتێكی گرتندا 32 رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی دەستگركراون، لە نێویاندا 9 رۆژنامەنووس و 12 چالاكوانی مەدەنی و چەند مامۆستایەكی زانكۆش لەناو گیراوەكاندایە و مەترسی لەسەر گیانی دەستگیركراوەكان هەیە، چونكە زانیارییەكانی خێزانی دەستگیركراوەكان و بەشێك لەو پەرلەمانتارانەی كوردستان كە بەدواداچوونیان بۆئەو دۆسیەیە كردووە، دەڵێن “دەستگیركراوەكان بە ماددەی 156ی یاسای سزادای عێراقی تۆمەتباركراون كە سزای لە سێدارەدانی تێدایە”.
ئەم گرتن و پەلاماردانە لەكاتێكدایە، بەپێی لێدوانی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ماوەی چوار ساڵدا “دەوڵەتی توركیا 820 جار گوند و ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیای بۆردوومان كردووە، كە 398 جار لە رێگای فڕۆكە و 425 جاریش لە رێگای تۆپخانەكانییەوە هێرشەكانی ئەنجامداوە و بەوهۆكارەش 288 گوند لەو ماوەیە بۆردومانكراوە”.
زانیاری سەرچاوە فەرمییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەردوو پەرلەمانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرایانكردووە زیاتر لە 18 بنكەی سەربازی و بنكەی میتی توركی لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە، ئەمە لە كاتێكدایە بە پێی ماددەكانی 157،158،159،160،161،162 “هەركەسێك سوپای بێگانە بهێنێتە ناو عێراق و ئاسانكاری بۆ دامەزراندنی بنكە سیخوڕییەكانی و پێدانی زانیاری بكات پێیان، ئەوا سزای لەسێدارەدان دەیگرێتەوە”.
ئێمە وێرای ئەوەی داوای ئازاد كردنی هەموو گیراوەكان دەكەین، داوای ئازاد كردنی رۆژنامەنووسان و هەڵسوراوانی مەدەنی دەكەین و داوكارین بەهیچ شێوەیەك بەرەو رووی ئازاردان و ئەشكەنجەدانە نەبنەوە، هەروەها هۆشیاری ئەوەش دەدەین ناكرێ و نابێت، بەشداریكردنێكی میتی توركی لە رێڕەوی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ دەستگیركراوەكان ئامادەییان هەبێت و بەكارێكی مەترسیداریشی دەزانین، هیچ كام لەگیراوەكان رادەست بە توركیا بكرێت، ئێمە بە توندی هەرجۆرە كارێكی وا رەتدەكەینەوە و ئەو هەنگاوانەش بەپێی هەمان ئەو یاسایەی خۆپیشاندەرانی پێ دەستگیركراوە بەخیانەتی گەورەی نیشتیمانی دەزانین و سەلامەتی گیان و ژیانی دەستگراوەكان دەخەیەنە سەر شانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
31/1/2019
وێنەیەك بۆ :
1- دەسەڵاتی دادوەری
2- پەرلەمانی كوردستان
3- حكومەتی هەرێم
4- رایگشتی
5- قونسڵ و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێم
6- رێكخراو و ئاژانسە جیهانیەكان
ناوەكان:
1- مامۆستا بەهادین نوری
2- نیاز عەبدوڵا
3- مەسعود عەبدولخاق
4- مەریوان وریا قانع
5- فواد قەرەداغی
6- كەمال رەئوف
7- دڵشاد ئەنوەر
8- د. رەعد رەفعەت
9- ئیسماعیل حەمە ئەمین
10- سەید ئەكرەم خالید
11- د. كامەران بەرواری
12- ئاسۆس هەردی
13- د. سەروەر عەبدولرحمان
14- گەشە حەفید
15- د. محەمەد كیانی
16- د. سالار باسیرە
17- هەڤاڵا كوێستانی
18- یەحیا عومەر ریشاوی
19- د. موحسین ئەدیب
20- رەحمان غەریب
21- هۆزان مەحمود
22- سەردار عەزیز
23- د. حەكیم عەبدولكەریم
24- ستارە عارف
25- عەلی ئۆرەماری
26- عارف قوربانی
27- كامەران وریا قانع
28- ئازاد عوسمان
29- كاردۆ محەمەد
30- لەنجە عەبدوڵا
31- ئاسۆ كەمال
32- هەڵاڵە رافع
33- ئارام مەحمود
34- دانا مەنمی
35- وریا حەمەتاهیر
36- دڵشاد حسێن
37- تارا حسێن
38- ئەردەڵان عەبدوڵا
39- سیروان غەریب
40- دیاری محەمەد
41- د. شێركۆ كرمانج
42- ئارام هادی
43- سەرتیپ وەیسی
44- خالید عەبدولكەریم
45- دانا محەمەد رەزا
46- هێمن مامەند
47- ئیبراهیم عەباس
48- هوشیار شێركاوەیی
49- دانا رەزگەیی
50- هێمن مەحمود
51- شۆرش ئەنوەر
52- زۆران كۆچەر
53- سامان عومەر
54- پەروین عەزیز
55- مژدە عەباس
56- ئیراهیم ئەمین سەعید
57- بەختیار عومەر
58- دەشتی یوسف
59- مەهدی عەبدولرەحمان
60- سەرهەنگ فەرەج
61- شۆرش خدر تۆفیق
62- عەلی محەمەد ئەمین
63- ئەمین جاف
64- ئیماعیل حاجی زەڵمی
65- قادر وەرتێیی
66- سعود هاشم
67- خەندە جەزا
68- هاوكار گۆران
69- فاروق عەبدوڵا
70- نەبەز جەلال
71- كامەران سوبحان
72- فواد نوری ژوان جەمال
73- محەمەد رەئوف
74- شۆرش خالید
75- شەماڵ عەلی
76- زەبەنگ بەهادین
77- یادگار عەلی
78- سیروان رەشید
79- خالید حاجی وادی
80- هیوا سەید سەلیم
81- سەلام عەبدوڵا ئیبراهیم
82- كارۆخ عومەر
83- عەتا موفتی
84- كەنێر عوسمان
85- دەلیل جەمال
86- كاوە بێسارانی
87- دانا حامد
88- شوكرەڵا حەمەدەمین
89- كارزان عەلی عوسمان
90- رەنجدەر گراوی
91- جەمال فەتحوڵا
92- فەرمان حەسەن
93- ئیسماعیل قادر
94- زاهیر تۆفیق
95- شێركۆ محەمەد رەزا
96- یوسف مینا
97- ئاری ئیسماعیل
98- كەیوان بێسارانی
99- هونەر تۆفیق
100- كارۆخ عوسمان
101- ئامانج ئەحمەد
102- رەگەز كەمال
103- هێرش عەبدولرەحمان
104- تێكۆشەر حسێن
105- ئومێد جاف
106- شیروان سابیر
107- لوقمان حەسەن
108- كاروان مورتەزا یاوەر
109- دانا رەشید
110- فەرەیدون كونجرینی
111- كارزان كەریم
112- ئازادە رەش
113- د. كارزان محەمەد
114- عەدنان عوسمان
115- جەوهەر شوكر خزەیەر
116- شۆرش محەمەد
117- پەیكار عوسمان
118- بەرزان حەمەخورشید
119- رزگار عەبدوڵا قەسرەیی
120- مەریوان مەلا حەسەن
121- ئەمیر عەلی ئیسماعیل
122- هادی حەمە رەشید
123- دلێر عەبدوڵا
124- هەڵگورد سەمەد
125- یەحیا بەرزنجی
126- هاوژین عەلی
127- د. حیلمی رەسوڵا
128- خالید گرونی
129- هیوا رەسوڵا
130- لەتیف فاتیح فەرەج
131- عەبدوڵا گۆران
132- بەیاد عەلی
133- فەرما سادق
134- د.ئیسماعیل نامیق
135- سیفی نهێلی
136- د.ئومێد حەمە عەلی
137- د. شێركۆ حەمە ئەمین
138- د.ئەمین بەكر
139- عەبدوڵای مەلا نوری
140- لوقمان حاجی قادر
141- بەكر سدیق
142- گۆران عەلی كەریم
143- كەژاڵا نوری
144- بێستون ژاڵەیی
145- محەمەد حسێن
146- د. دارا حەمید
147- هەژار خوداداد
148- ئاریان رەئوف
149- ئاراز محەمەد
150- عەلی حسێن
151- رەنجدەر شێخ خالید
152- والی محەمەد
153- ئەیوب حەسەن
154- گوهدار زێباری
155- سەلاح خدر
156- بەشدار عوسمان
157- قادر نادر
158- سەرتیپ جەوهەر
159- بەڵێن ساڵح
160- ساڵح هەركی
161- ئارام ئەحمەد