پارتی بەدوای شەریکدا دەگەڕێت یان شاگرد ؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 393 جار بینراوە

هاوڕێ توانا 

ڕاستە پارتی دیمۆکراتی کوردستان براوەی یەکەمی دواین هەڵبژار دنەکانە، بەڵام ئەو ڕاستیە نابێت ، ڕاستیێکی زەقترمان بیر باتەوە کەپارتی دیمۆکراتی کوردستان براوەی هەڵبژاردنێکە کە لایەنی کەم نیوەی دەنگدەری کوردستان بایکۆتی خودی پرۆسەکەی کردووە ،
ئێستا ئەوەی کەگەورەترین کوتلەی هەڵبژاردنەکانە پارتی نیە پارتی یەکەمی ئەو نیوەیە کە بەشداریان لە پرۆسەکەدا کردووە ، بەڵکو دروست کوتلەی یەکەم ئێستا کوتلەی بایکۆتچیەکانە !
جا ئەوەش ئاماژەیەکی ترسناکە بەوەی خەڵک بڕوای بە هەڵبژاردن وەک میکانزمێک بۆ گۆڕانکاری نە ماوە چونکی لە زهنیەتی گشتیدا ئەوە چەسپاوە ، کە ئیدی بەشداری و بەشداری نەکردنی خەڵک لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان هیچ لە دۆخی باو ناگۆڕێت ، هەڵبەت ئەم دیدەی کوتلەی بایکۆتکار چەندە دروستە چۆن دەچێتەوە خزمەتی ئیدامەدانی دۆخی باو بالێگەڕێین بۆ دەر فەتیتر ،
ئەمما ئێستا پارتی بینا لەسەر ئەو دەرئەنجامە شێوندراوە دەکات ، وەک هێزی (یەکەم )و ڕۆژانە عەرزی نیازەکانی دەکات و گەرکیەتی چوار ساڵی داهاتوو ، کۆمەڵێک پرس و بابەتی چارەنوساز بۆ ئایندە بەئاراستەی بەرژەوەندیەکانی حیزب و بنەماڵە یەکلا بکاتەوە ،
پارتی نەیشاردۆتەوە نیازیەتی چوار ساڵی ئایندە پڕۆژە دەستوری خەوێنراو بەقیساسی تەسکی حیزبی( بدروێت) تێپەڕێنێت ، بەڵام دەستورێک کەفۆڕم و ستایلی حیزب دۆناودۆنی کایەی حکومڕانی بکات !
وەکو چۆن سەرکەوتوانە مۆدێلی حیزبی ، بنماڵە گواستراوە تەوە بۆ ناو کایەیی حکومڕانی و تەنها پێویستی به بەدستوریکردن ئەو نەریتە هەیە ،
هەڵبەت تەجروبەی ڕابردووش دەری خست کە ئەم هێزە لەوەشدا سەرکەوتوو بو جنگ لە جوموگە ئەساسیەکانی حکومەتدا بگرێت هەروا سێکوچکەی مام ، براز ،ئامۆزا.بە نەریت بکات ببێتە حاکمی ڕاهاو سەرجەمی ڕەگەزەکانی هێز قورغ بکات ،

بەڵێ ئەوە ستراتیج و دنیا بینی پارتیە بۆ فۆڕمی حکومڕانی و ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان، هەر لەسەر ئەو بنمایەش پارتی چ
لە ڕابردوو چ لە داهاتوو تاکە پێوەروپۆڵێنی هەم بۆ یارو هەمیش بۆ نەیارەکانی پرسیار بووە ئاخۆ تۆ هێزی (پێشگری)یان(پشگیری ) بۆ پڕۆژە و پلانەکانم مامەڵەی کردووە !
هەرکاتێک هێزێک نیازی بوو بێت (پێشگیری) ئەجنداترسناکەکانی بێت ئەوا ڕاستەوخۆ ، نەکو هەرکراوتە نەیاری پارتی بەڵکو وەکو دەژە (ئەزموون ) و دەژە کورد و کودستان وێنا کراوە !
بۆیه ئەوەی پارتی دیمۆکرتی کوردستان بەدوایدا وێڵە هێزێکە کە شاگردێکی چالاک وبێ پرسیاربێت لە ئاستی داواکاری و داخوازیەکانی ! نەک هێزێکی شەریک لە ئیداره دان و حکومڕانی !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.