ئەندامی حزب ڕەئیی یا ڕۆبۆت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 431 جار بینراوە

عزیز موستەفا
حزب بەمانا باو و مۆدێرنەکەی چوار چێوەیەکی سیاسیە کەدەگونجێت هەڵگری چەندین پەیام بێت یان تەنها پەیامێک بێت وەک پەیامی (کۆمەڵایەتی , ئابوری , ڕۆشنبیری, سەربازی , چینایەتی , ڕەگەزی , ئاینی, نەتەوەیی و مرۆڤایەتی) بێت.
ئەندام ولایەنگری حزبەکەش لەسەر بنەمای دۆزینەوەی بەرژەوەندییە باڵاکان و خولیا و خەونی بەدینەهاتوویان لەو چوارچێوە سیاسیە خەبات دەکەن.
هەروەها مەرجی بێ چەند و چۆنی باڵاکردنی حزب و گەورەبوون وگەشەسەندنی هاوتەریبە لەگەڵ ئاما‌نجی ڕوون و ستراتیژی ڕاست و ڕەوانی نەخشەڕێگای ژیرانە و پلانی وورد و تێگەیشتن و دونیابینیە تی.
ئەم خەسڵەتە ڕەسەنانەش کاتێک بەرجەستە دەبن یان دوور لەخەوش و لێڵی و لادان دەبن کەدەورە درابن بەئەندامی وشیار, ژیر دڵسۆز , بوێڕو ڕاستگۆ و دلێر.
وە مەرجی سەرکەوتن.پەیوەندی تۆکمەی ئەندامان و سەرکردایەتی و سەرۆکایەتی حزبەکە دەبێت. دەبێ هەڵسوکەوتوو ڕەفتاری هەردوولا وەکو ئۆرگانیزمی ڕەفتاری کۆئەندامی دەماغی مرۆڤ وابێت. ئەندامانی حزب زۆر گرنگە ڕەفتاریان وەکو دەمارە هەستیارەکان وابێ. چ ساردی و گەرمی چ خۆشی و ناخۆشی بەر هەر شوێنێکی جەستە بکەوێت دەبێ مێشکی ڵێ ئاگاداربێ. واتا مێشک (سەرۆکایەتی) لەسەر ڕۆشنایی ئیعازی ئەوان هەنگاو دەنێ لەکاری خراپ و زیان بەخش خۆی دوور بگرێ. لەهەڵبژاردنی کاری باش و خۆشگوزەرانی برەو بدات و هەنگاوبنێ.
بەبەرجەستە بوونی ئەم شیوازی کارکردنەو ڕەفتار نواندنە جەستە پارێزراو و کۆمەڵگا ئاسودەو خۆشبەخت دەبێت، وە حزب لەڕووی مێژووشەوە درێژکراوەی ئەوتولە ڕێگایەیە لەپەیوەندی کۆمەڵایەتیەکە مرۆڤایەتی خێزان پێکهێنا کەلەسەر بنەمای خوێنی هاوبەش دەستی پێکرد دواتر بۆ هۆز و عەشیرەت , هەرێمایەتی و نەتەوایەتی, ڕەگەزی, ئاینی و مرۆڤانی.
شانبەشانی فراوانبوونی ئەم تولە ڕێگایە ئەوەش سەلمێنرا کە کام خێزان , کام هۆز کام عەشیرەت ئەرکەکانیان بەڕاوێژ و گوێگرتن و دابەشکردنی ئەرک و فەرمانەکان بەڕەچاوکردنی توانا و لێهاتویی بووبێ زیاتر گەشەی کردوە زۆر تر بەمەرام و خۆشگوزەرانی گەشتووە. ئەم ڕاستیەش بۆ هەموو قۆناغەکانی پێشکەوتنی پەیوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەمان واتا و جوابی دەبێ ئەحزابی ئێستاشی لەگەڵبێ لەو ڕاستیە مێژوویەو فۆڕمی مۆدێرنی حزبایەتیە دەگەینە ئەو حەقیقەتەی کە حزب و ڕێکخراو بەبێ بوونی ئەندام و کادیر و دڵسۆز و هەڵسوڕاو نەگەشە دەکات نە لەگەڵ هەموو بارو زروفێکی ناخۆش و داسەپاو هەڵدەکات و هەنگاو بەرەو پێشەوە دەبات.
دوورکەوتنەوە لەو پڕەنسیپە گرنگانەی سەرەوە یان لەبەرچاوگرتنی کەمتر لەوە حزب وەکو هەموو جوانیەکانی تر ناشیرن و بێزراو دەکات. سیاسەت و درۆ هاوتا دەکات هەڵوێست و بەزین. دڵسۆزی و خیانەت و جۆک دەدات تێکەڵ دەکات. سەرکردەی چاوچنۆک و پولپەرست و نوساو و لکاو بەکورسی دروست دەکات خەباتی ئەندێشەیی جگە لەپارە لەبەرژەوەندی خاو و خێزان بۆ هیچ کێشەو ئاستەنگیەکی تر بڕ ناکات. بایکۆتی تەواوی بیرەوەریەکانی بەسەردا سەرکەوتنی سەرشانی هاوڕێکانی وهاسەنگەرانی دەکات.خوێنی ئە ندام ولایە نگرانی وەکو فەڕشی سوری بەرپێ وێنادەکات . تێکۆشە رانی حزبەکەی بەمیراتگر ی حیزب حیساب ناکات. دەیەوێت دوای خۆشی بێچوە کەمتیارەکان فێری ڕاو بکات.
ئەوەی ئەم بەڵاییە بە کێو دەکات تەواو تەواو بەرەو نەغرۆبوون و فەوتان دەبات هەڵوێستی ترسنۆکانەی ئەندامانە زەلیل و گوێ لەمستی لایەنگرانی سەرکردەکانە. قل و قەپ وەستان و تەڵەی تەقیوی دەنگی حەق و خواستی ڕەواو ڕەخنەگرتنیانە جا لە ترسان یان لە برسانە …بونە تە بوکەڵە یان ڕۆبۆت بۆ لەناوبردنی خۆیان و حیزبە کە یان لە جیاتی بیرکردنە وی جوان ڕەئی دروست رەخنە ی بە جێ سێلفی وماستاو جێان دە گرێ.
ئەگەر واقعیانە تەماشا بکەین خۆمان فریو نەدەین ئەم نیشانانە ئەم ماڵ کاولیە ئەم فەوتانە وەکو بەڵاکانیتر بەجەستەی کورد و ئەحزابی کوردییەوە دیارە بیانژمێرە بیانناسەوە :
١. دەرکەوتنی کێشەی ناو حزب لەسەر پۆست لەسەر پارە.
٢. دابەشکردنی بەرپرسیاریەتی بۆ یەک کەس چەند پۆستێک بەوەکالە.
٣.دەرنەکەوتنی سەرکردەی نوێ بەکەفائەت واتا لەناو ئەو هەموو ژمارەی ئەندامەی کەتەنها ناویان لەسە ر کاغەزەو ژمارەیان بەفۆرم دیارە ..
٤.ونکردنی ستراتیژ و جێبەجێکردنی نەخشەو پلانی دووژمن.
٥. وەکو گەنە نوساون بەنەوت بەدزی بە پارە. لەکام بوار لەکام هەنگاو بۆ ڕەئی ئەندام و لایەنگران گەڕاونەوە؟ کام پێشهات، کام گۆڕانکاری، کام بەڵا کەتەواوی گەلی شپرزە کردوە؟ وڵاتی بەرەو هەڵدێر و دۆڕاندن بردووە لای ئەوان نەک درک پێنەکراو بووە بگرە پێشوازی و لینگاوقوچ لێکدراوەتەوە. لەهەموو دونیا حزبی خاوەن زۆرترین ئەندام کەمترین هەڵە دەکات کەمترین تاسما دەبات بەهۆی ڕاوێژ و وەرگرتنی ڕەئی ئەندامان نەک هەوڵدان بۆ بەڕۆبۆتکردنی ئەندامان و لایەنگران.
بۆیە دەبێت لەو مەترسیە زیاتر ئاگاداربین ئەم بەڕۆبۆتکردنە مەترسیدارە بەقەت وەستان لەبەردەم پەتی سێدارە….ئەم دیاردەیە زۆر تاوانە بچوێنرێت بەکۆیلە چونکە کۆیلایەتی دیاردەیەکی داسەپاوە، بەڵام ڕۆبۆت دروستکراوە بەپارە کردراوە. بۆیە دەبێت لەوە زیاتر قبوڵنەکرێ ئە م دیاردەیە ….قبول کردنی ڕۆبۆتی وە کو دیاردە کانی تر هەڵبژاردەو ویستی خۆمانە باجیتر کە س حە واڵەی خوا نە کەین پەنجە ی تۆمە ت بۆدوژمن و دە ستی دە رە کی درێژنە کە ین…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.