ستاندەر
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا دوێنێ بە کۆی دەنگ دژی بڕیاری ترەمپ بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریاو ئەفغانستان دەنگیاندا .
کۆنگرێسی ئەمریکا مەترسی هەندێک گروپ وتاقمی وەکوو داعش و قاعیدەی ڕاگەیاندوە کە بەپێچەوانەی ڕای ترەمپ، هێشتاکە لەنێو نەچووە، لەبەر ئەمەیە بەزۆرینەی دەنگ، دەنگیان لەسەر دەرچوونی سەربازی ئەم وڵاتە لە سوریاو ئەفغانستان داوە.
ڕەشنووسەکە کە لەلایەن میچ ماکۆنوێل سیناتۆری کۆماریخوازەکان ئامادەکرابوو کە کەسێکی هاوڕایى لەگەل ترەمپ لە زۆرێک لە سیاسەتەکەکان بە زۆرینەی دەنگ لە بەرانبەر 23ی دەنگی دژدا پەسەندکرا.
میچ ماکۆنوێل بەر لە دەنگدانەکە رایگەیان” ئەرکی ئەمریکایە رۆڵی سەرۆکایەتی دەبینێت، پاراستنی هاوپەیمانی جیهانی دژی تیرۆریزم بپارێزێت و لە پاڵ هاوبەشە ناوچەییەکانی لەم ئەرکەیدا دوورناکەوێتەوە”.