بۆیەکەم جار لەکۆنگرێسی ئەمریکا دەرفەتێکی زێرین بۆ کورد هاتۆتە ئاراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 282 جار بینراوە

ستاندەر

لەئێستادا کۆنگرێسی ئەمریکا کار لەسەرە پرۆژە یاسای S1 دەکات بەناونیشانی (Middle east act of 2019) ئەم پرۆژە یاسا لەلایەن سیناتۆری فلۆریدا “رۆبیۆ” ئامادەکراوە، پرۆژەیاساکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و لە ٥٠ لاپەرە پێک دێت و هاوشێوەی “مبدا تروما” و “مبدا‌ آنیکسون” بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست ئامادەکراوە. گرینگی ئەم پرۆژەیە بۆ کورد لەوە دایە کەوا داکۆکی دەکات کورد بگاتە ئاستی دۆست بۆئەمریکا وە لەلایەن ئەمریکاوە هاوشێوەی هاوپەیمانەکانی وەک ئوردن و ئیسرائیل لەرۆژهەلاتی ناوەراست پارێزراو بێت.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەمەدەرفەتێکی گرینگە بۆ کورد هاتۆتە ئاراوە، بۆیە لەئێستادا پێ ویستە لەسەر سەرکردایەتی کورد ئەم دەرفەتە لەسەدەست نەدەن و لەرێگەی کەناڵە دیبلۆماسییەکانی خۆیەوە کار بۆ ئەم دەرفەتە بکات.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.