نوێترین زانیاری لەسەر دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانەکەی شیلادزێ

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ گروپێک لەپارێزەرانی خۆبەخشی هەولێر و دهۆک دەست بەکاربوون لەسەر کەیسی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی شیلادزێ، لەم بارەیەوە رێبین شەمامکی کەیەکێکە لەپارێزەرە خۆبەخشەکان بەستاندەری راگەیاند: تا ئێستا ۷ کەس لەدەستگیرکراوەکان  ئازاد کراون لە رێگای وەکالەتی پاریزەرەکان بە کەفالەت، ۸ کەسی تریش لە دەستگیرکراوان وەکالەیان بۆ ئێمە کردووە و  بەدوا داچوونیان بۆ دەکەین کە ئەگەر هەیە لەچەند رۆژی داهاتوو ئەوانیش ئازاد بکرێن، لەئێستادا زیندانیکراوان لەزیندانی زەرکانن.لەبارەی تەندروستی زیندانی کراوانیش “شەمامکی” بەستاندەری راگەیاندووە؛ رەوشی تەندروستیان باشە بەڵام  ئەو پێنج رۆژەی لە زیندانی ئاسایش بوونە، نیگەرانیان کردوون  پرسیاری سیاسی زۆر و رابردوو یان لێ پرسیون، لەزیندانی ئاسایش سەرمایان بووە و  خۆراکیان خراپ بووە، بەڵام ئێستا لە پۆلیس وەزعیان باشە تارادەیەک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.