تورک نمونەی دەسەڵاتداری زاڵم

لەلایەن ستاندار Posted on 384 جار بینراوە

ئارام مجید شەمێرانی

لەمێژوویی مرۆڤایەتیدا باس لەنمونەی چەندین دەسەڵات و دەسەڵاتداری زاڵم و زۆردار و ستەمکار و چەوسێنەر کراوە و ناویان براوە، ئەو دەسەڵاتدارانە کاتێک دەگەنە لوتکەی دەسەڵات و زوڵم و زۆرداری ھەموو یاسایەک بەکاڵای باڵای خۆیان دەدوورن و لەبەرژوەندی خۆیان دەیچەسپێنن و حوکمی پێدەکەن و دوای بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانیان دەکەون و مافی پێکھاتەو کەمێنەکان وەلا دەنێن و ژێرپێی دەخەن.

دەسەڵاداری زاڵم و چەوسێنەر و ستەمکار ھەرجارەو بەناوێک و لەژێر یاسای خۆیاندا دژایەتی کەمینەیەکی حەقدار و مافدار دەکات، جارێک بەیاسا دەیانچەوسێنێتەوە،جارێک بەھەڵبژاردن زەلیلیان دەکات،جارێک بەتەزویر ڕسوایان دەکات،جارێک بەدیموکراسی ئەتکیان دەکات دەیان مرێنێت،جارێک بەتێکدانی ئاسایشی وڵات لەناویان دەبات، جارێک بەدۆستایەتی لەسێدارەیان دەدات،جارێک بەتیرۆر وگێرەشێوێن ناویان دەبات و ھەموو ڕێگاکانی ڕاگەیاندنیان بۆ واڵا دەکات تا ئاستی نابووتکردن.

ئێمەی کوردی بەشمەینەت لەھەرچوار پارچە دابەشکراوە لەتلەتکراوە بەناحەقەکەی خاکی داگیرکراوی کوردستان شەڕی ناحەقی خۆیانمان لەگەڵ دەکەن!! لەھەمووی کارەساتبارتر ئەوەیە بەناحەق ماڵت بسوتێنن و خۆشیان بەحەق و خاوەن ماف بزانن!! زۆر جاریش خۆیان بەدۆست و برای ئاینیت دەزانن و لەژێر ھەردوو چەمکدا مێژوو و سەروەری و ماف و ژیانت پێشێل دەکەن.

زاڵمان و چەوسێنەران و جینۆسایدکەران بەناحەق و بەتۆپزی و بەملھوڕی خاکیان دابەش و وێران کردین، مێژوو و کەلتورو شوێنەواریان تێکداین، لەسیاسەتی زۆرداری ئەواندا خراپترین و قێزەونترین ڕێگاکانی لەناوبردنیان بەرامبەر میللەتی کوردی زوڵملێکراوی ماڵبەشبەشکراو گرتەبەر و تەواوی شێوازەکانی ڕاگواستن و کوشتن و بڕین و سوتاندن و ھەڵواسین و سێدارە و ڕێگەی مەرگ تائاستی توانەوامانیان گرتەبەر و ڕێگەی خراپ نەما بۆ لەناوبردنمان پەیڕەوی نەکەن چ بەوتار چ بەکردار و ھەموو ڕێگاکانی لەناوبردنمان بەیاسا بۆخۆیان چەسپاند،تورک یەکێکە لەو نەتەوانەی دەڵێی تەنھا بۆ دژایەتی ئێمەی کورد ھاتونەتە سەرزەوی و بوون بەدراوسێمان!!

وەک وتراوە لەھەر شوێنێکی ئەم سەرزەمینەدا کوردێک ھەبێت،لەبەرامبەریدا تورکێک ھەیە بۆ دژایەتیکردن و لەناوبردنی،لەم پێناوەشدا تورکیا ئامادەیە ھەموو شتێک ببەخشێت بۆ ئەوەی کورد نەگاتە مەبەستی خۆی، تەنانەت ئامادەیە لەگەڵ دوژمنە دینی و دوژمنەسیاسی و دوژمنەسەربازیەکەیدا دەستی ھاپەیمانی درێژبکات و تەوقەی دڵسۆزی بکات بۆ ئەوەی دەنگەکان بۆ دژایەتی کورد کۆبکاتەوەو جگەلەوەش تورک دەبێتە دۆستی دوژمنەکانی دوێنێی کەخۆی بەخراپ باسی دەکرد لەپێناو دژایەتی و سڕینەوەی کورددا.

کاتێک دەڵێین تورک، تەنیا تورک نیە ئەم سیاسەتەملھور و زاڵمانەی بەرامبەر کورد ھەبێت، فارس(ئێران) مافی کورد ئاوادەدات تەنھا بۆت ھەیە نان و ئاوبخۆیت و بخۆیتەوەو توخنی سیاسەت نەکەویت و داوای مافی نەتەوەیی خۆت نەکەیت. عەرەب(سوریا)لەسیاسەتیاندا وابوو نابێت کورد ھەرگیس وەک مرۆڤ و ھاوڵاتی سوری خاوەن ماف بێت و ئەوانیش بەعس ئاسا ڕەفتاریان بەرامبەر کورد دەکرد.عەرەب(عێراق) سیاسەتی بەعس و دارودەستەکەیمان بینی،بەڵام ھیچ لەم نەتەوانە وەک تورک لەبەرامبەر کورد پیسترو زاڵمتر نەبوون و نین!!تەنانەت کاتێک تورک ھەرجۆرە ڕێکەوتنێک لەگەڵ ھەر دەوڵەتێک دەکات چ لەحاڵەتی جەنگ و چ لەحاڵەتی شەڕ یەکێک لەخاڵەکانی ڕێکەوتنەکە دەبێت باس لەدژایەتی کورد بکات، جا ئەو کوردە لە ھەر شوێنێک بێت،کەواتە تاقیامەت تورک دژایەتی کورد دەکات تاسڕینەوەی لەسەر زەوی.

سیاسەتی تازەی تورک وایە وەرە چەک دابنێ و بەشداری پرۆسەی ھەڵبژاردن و دیموکراسی بکە،دواتر کورد دەنگ دێنی و تورکیش بەدیموکراسی خۆی ڕاپێچی زیندانیان دەکات و زیندانیکردی کوردیش زۆر ئاسانە،چونکە دیموکراسیەکەیان بەباڵای تورک و تورکچیەتی توکیا دووراوە، لەبەر ئەوە ھەموو حەوز و مەلەوانگەیەکی دیموکراسی تورک و دوژمانی کورد بە بەکەڵکی کورد نایەت ئەگەرچی ئەو مەلەوانگە سیاسیە یەک مەتریش قوڵبێت!! دڵنیام ئێمەی کورد دەرفەتمان بۆ ھەڵکەوێت مەلەوانێکی زۆرباشین، ھەموو دووبەرەکی و خۆخۆری و یەکتر قبوڵنەکردنی خۆشمان دەستی دیموکراسیە کارتۆنیەکەی ئەوانی تێدایەو کەوتوینەتە نێو تەڵەی دیموکراسی ئەوانەوە.
تەنانەت ئێمەی کورد ئەگەر لەدوا چانسیشدا بچینە سەر مەزھەب و ڕێبازەکەی ئەوان و ھاوکاری ئاین و سیاسەتی ئەوان بین لە(شیعەی ئێرانی و سونەی تورکی و ڕێبازی بەعسی عەرەبی) ئەوا ھەرگیز نایەڵن وەک ھاوڵاتیەکی پلەیەکی ئەو وڵاتە بژین و مافەکانی خۆمان پیادەبکەین،چونکە ئەوان لەنەتاش بۆمان دەتاشن و ھەموو تۆمەنتێکی ناڕەوامان ئاراستەدەکەن و بەیاساو دیموکراسی دووراوی خۆیان دەمانخەنە کونجی زیندانەوە،چونکە لای تورک مافی ژیانی کورد زیندانە.

مێژوو لێوان لێوە لەسیاسەتە خراپەکانی ئەوان، تەنانەت لەزۆربەی شەڕەکانیشدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەمان ھەبوو بۆ سەرکوتنی شەڕەکانی تورک، کەچی پاداشتی سەرکەوتنی شەڕەکە مل پەڕاندن و ڕاگوێزان و توانەوەمان بووە
لەبۆتەی ڕەگەزی تورکدا تائاستی نەمانی ڕەگەزی کورد لەنێو خاک و مێژووی تورکدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.