ستاندەر
سەرکردەیەک لەرەوتی سەدر ئاشکرای دەکات کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە بوو دەیان ملیۆن دۆلار بۆ کاندیدەکەی بارزانی سەرف بکات بۆ ئەوەی ببێت بەسەرۆک کۆماری عێراق، ئەمیر کینانی لەمیانەی بەشداری کردنی لەدیدارێکی کەناڵی عێراقییەدا دەقی رێکەوتنامەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی بونیاتنانەوەی ئاشکرا کردووە ، دەڵێت رێکەوتنەکە وابوو کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کاندیدەکەی مەسعود بارزانی بێت بۆ ئەم مەبەستەش کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەبوو ١٠٠ ملیۆن دۆلار بدات، بەڵام دواتر هاوپەیمانی بونیاد لەپێناو بەدەست هێنانی چەند وەزارەتێکی زیاتر ئەم رێکەوتنەیان جێ بەجێ نەکرد.
کینانی ئاشکراشی دەکات دوای دوای ریفراندۆم ئەمریکا پشتی لە بارزانی کردبوو بۆیە پەیوەندییەکانی نێوان بارزانی و ئێران لەم بەروارە بەدواوە بەهێزتر بووە.