نهێنی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 354 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسەردانی بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی سەردانەکەی وەک پاڵپشتی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبولمەهدی ناوزاد کردووە، لە کۆبونەوهی لەگە سەرۆک وەزیرانی عێراقدا نێچیرڤان بارزانی داوای نەکردووە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم تەنها داوکاری بەڕێوەبردنی خاڵەکانی پشکنین بوە لەهەندێ ناوچەی دەرەوەی هەرێم بەهاوبەشی لەگەڵ هەرێم.

لەلایەکی تر بەگوێرەی زانیاریەکان نێچیرڤان بارزانی داوای کردووە هەرێم بڕی %50 نەوتەکەی لە ڕێی بەغدا بفرۆشێت، بەڵام عادل عەبدولمەهدی ڕەتی کردۆتەوە و داوای کردووە بڕی سەروی 60٪ نەوتەکە لە ڕێی بەغدا بفرۆشێت و پارەکەی تریش بۆ دانەوەی قەرز و کۆمپانیاکانی نەوت بەکاربهێندرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.