لێکۆڵینەوەی ساڵانەی ئەمەریکی لە سەر پێشهاتەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ، ساڵانە لە سەر پێشهاتە سیاسی و ئابووریەکان ، بۆ هەموو جیهان لێکۆڵینەوە دەکەن . لێکۆلەرەوە سیاسیەکان لە کاکلەی هەرە لەپێشی خەلکی زیرەک و خاوەن بڕوانامەی بەرزن یانی فەیلەسوفەکانیان . بە زۆری ئەوانە تاقی کراونەتەوە کە بەشی هەرە زۆری پێشهاتەکانیان ، ڕاست دەرچووە . هەلبەتە لێکۆلەرەوەکان پشت بە زانیاری ورد دەبەستن لە سەر هەر وڵاتێک کە لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکەن . لێکۆڵینەوەی ئەو ساڵیان لە سەر عیراق و هەرێم بەو شێوەیەی خوارەوە بوو :

۱_ وەزعی سیاسی و ئابووری و قەیرانەکانی حکومەتی عیراق ناجێگیرەو بەردەوامی بە خۆی دەدات .

۲_ حکومەتی عیراق لە ڕێگای ئەو هێلە شیعەیەی کە لە سەر ئێران ، هەژمار دەکرێن و لە ڕێگەی ئامۆژگاریەکانی ئێران ، دەیانەوەی پڕۆژە یاسایەک ساز کەن کە هێزەکانی ئەمەریکی لە عیراق بچنە دەرەوە .

۳_ حکومەتی عیراق بە هۆی باری قەرزاری زۆریەوە ، ناتوانی پڕۆژە ئابووریەکانی جێبەجێ بکات . ٤_ داعش سەرلەنوێ خۆی بنیات دەکاتەوەو مەترسیش دەبی لە سەر عیراق.

٥_ مەترسی ئەوەی لێدەکرێ کە تامپۆن لە نێوان هێزەکانی ئەمەریکی و حەشدی شیعی ، ڕووبدات . بە گوێرەی هەرێم.

٦_ کێشەی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێم لە سەر کەرکوک و ناوچە کێشە لە سەرەکان زیاد دەکات .

۷_ ئەگەر چی لە ئێستاکەشەوە یەکیەتی سیاسی لە ناو حیزبە سیاسیەکانی هەرێم نیە ، ئافاقی ئەو خولەی حکومەتیش ئەگەر خراپتر نەبێ باشتر نابێ .

۸_ لە ڕێگەی باری قەرزاری حکومەتی هەرێم ، نەک پێناچێ باری ئابووریان باش ببێ بەلکو ئەگەری خراپ بوونی زیاتریشی هەیە .

۹_ ولاتانی ئەقلیمی زیاتر لە ئێستە هەرێم دەکەنە یەکێ لە مۆلگەکانیان . بە بۆچوونی خۆم ئەمەریکیەکان ئەوەی لە کوردستانی ڕۆژئاوا بۆیان دەچێتە سەر کە تەنیا لە ڕێگەی فرۆکە شەڕ کەرەکانیان توانیویانە کۆنتڕۆڵی خۆیان بە سەر ڕۆژئاواو بەشێکی تر لە خاکی سوریا ، بسەپێنن ، وەک باس دەکەن ۳٠٪ خاکی سوریا پێک دێنێ ، لە ڕێگای ئەو هاوپەیمانە ڕاست و دروستەی کە هەیانە لە گەڵ یەپەگەو هێزەکانی سوریای دیموکرات .

ئەوان تەنیا نزیکەی دوو هەزار سەربازیان لە سەر ئەو خاکە هەیەو دەناو شەڕو ئۆپراسیۆنی سەربازیش دانینە . وەک باس دەکەن لە ناو عیراق و کوردستانەوە لە سەروی ۲٠ هەزار سەربازی ئەمەریکی دەبن کەچی دەشبینین حەشدی شیعی نزیک لە سیاسەتەکانی ئێران نەک هەر کۆنترۆلی ناوچە کێشە لە سەرەکانیان کردووە بەلکو ئەجندای خۆشیان فەرزکردووە بە سەر هەموو سوپای عیراقی .

ئیدی ئەمەریکا ئەگەر بیەوێ کۆنتڕۆلی خۆی بە سەر عیراق و بێکاریگەرکردنی ئێران لە ناوچەکە بێت ، گوزەشت . ئەگەر هێزەکانیشیان لە ڕۆژئاوا بکشێننەوە ، خراپتر لە باش تر . لە سەر ئەرزی واقیع هێزێک نیە لە خەلکی ئەو وڵاتە کە دەسبەرداری تورکیاو ئێران و وڵاتی تر بیت و وەک یەپەگە ئاسا و بوێرانە شەڕ بکات . کەواتە فەیلەسوفە ئەمەریکیەکان ، ڕاست دەکەن تا خولی هەڵبژاردنی دادێش وەزعی عیراق و هەرێم زۆر لەوەی ئێستا خراپتر دەبی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.