زانیاری نوێ لەبارەی دادگایی ئەمرۆی کەیسی چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی بادینان

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ جارێکی تر دادواری دادگای دھۆک رەتی کردۆتەوە چالاک و رۆژنامەنووسانی بادینان ئازادبکات.
رێبین شەمامکی پارێزەری خۆبەخشی کەیسی ئەو چالاکانە بە ستاندەری راگەیاند ئەمرۆ دادوەر بڕیاریدا بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێن ١٣ لەو دەستگیرکراوانە بەو پێیەی خەلکی شیلادزێن رەوانەی دادگای دیرەلوک بکرێن و، پێنج کەسەکەی تریش ھەر لە دھۆک دەمێننەوە کە ھەریەک لە شێروان شیروان، تاگور زەردەشت، بەدەل بەرواری، رێکان و ئایاز، بەو پێیەی ئەوانە لە شوێنی خۆپیشاندان نەگیراون سێیان لە بازگە و یەکێکیان لە چایخانە و ئەویتریش لە ماڵ گیراوە.
ناوبراو راشیگەیاند بە پاساوی تەواو نەبونی لێکۆلینەوە دادوار ئامادەنەبوو ئازادیان بکات.
رێبین شەمامکی وتیشی کەیسەکە کاتی پێوە دەکوژرێت و بەڵام دادوەر رایگەیاند دەرفەتی ئەوە ھەیە مادەی دەستگیرکردنیان بگۆرێت کە ئێستا بەگوێرەی ھەمواری یاساکە سزای زیندانی ھەتاھەتایە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.