سوپای تورک مزگەوتێک داگیردەکات و داوی هەڵۆێست لە ئەوقاف و مامۆستایانی ئایینی دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 320 جار بینراوە

ستاندەر

سوپاى توركیا  له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك مزگەوتێکی كردووه‌ته‌ بنكه‌ى سه‌ربازى،  پێشمه‌رگه‌ش  ڕاسپێردراون بۆ پاراستنی.

ئاژانسى  مسیوپۆتامیا، وێنه‌یه‌كى ئه‌و مزگه‌وته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گوندى “كیریادیر” له‌ پارێزگاى دهۆك، مزگه‌وته‌كه‌ كراوه‌ته‌ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى و بنكه‌ی (ئه‌منی) سوپاى توركیا.

خه‌ڵكى گونده‌كه‌ش   جەخت لەوە دەکەنەوە، “به‌ یارمه‌تى خێرخوازان و خه‌ڵكانى گوند، ئەو مزگەوتەمان بنیاتناوە، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شۆڕش و ڕاپه‌رینى خه‌ڵكى گونده‌كانى سیریا و شیلادزێ و دیره‌لوك، مزگه‌وته‌كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگاى ڕازگرى توركیاوه‌ به‌ هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ داگیركرا و كرایه‌ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى”.

جێی باسە ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەت پێشتر قەدەغەی کردوە مزگەوت دەرسی تێدا بخوێندرێت، شوان سابیر چالاکی مەدەی پرسیارەکی ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستایانی ئایینی کە ئایا جائیزە مزگەوت بکرێتە بنکەی سەربازی؟

جێی باسە مامۆستایانی ئایینی پێشتر بۆچەندین بابەتی سادە لەوانە یاری پۆبجی کە حەرامیان کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.