پارتی نایەوێت لەگەڵ هیچ لایەنێک رێکبکەوێت

لەلایەن ستاندار Posted on 292 جار بینراوە

ستاندەر

ئارێز عبداللە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای کردووە: پارتی نایەوێت لە پێناوی ھاوکاریکردن و بەیەکەوە بەرێوەبردنی وڵات لەگەڵ ھیچ لایەنێک رێک بکەوێ.

ئارێزعبداللە دەشڵێت: پارتی نەیتوانی لەماوەی یاسایی بەبێ یەکێتی حکومەت پێک بێنێ. کەواتە بەپێی یاسا دەبوو پارتی رێگە بۆ قەوارەی دووەم چۆڵ بکا تاکو ھەوڵی پێکھێنانی حکومەت بدا. 

لەبارەی دۆسیەی کەرکوک و بەغدا کەلەئێستادا بووەتە گرێ کوێرەی نێوان پارتی و یەکێتی ئارێز عبداللە نووسیویەتی: لە دیدی پارتی دەکاتەوە کە دەڵێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان و بەغدا سێ دۆسیەی لێک جیاوازن تێ دەگا کە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و رێککەوتن لە پێناوی ھەڵومەرجێکی باشتر نیە، بەڵکو دەیەوێ لایەنەکان تەسلیم بن و برا گەورەیی لێ قبول بکەن، بەبێ ئەوەی رەچاوی بۆچوونی جیاواز و بەرژەوەندی ئەوانەی تر بکا. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.