ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: دەمانەوێ لە رێکەوتنی سیاسی لەگەل پارتی بەشداری و شەراکەتی خۆمان و لایەتەکانی تریش لە حکومەت مسۆگەر بکەین

لەلایەن ستاندار Posted on 311 جار بینراوە

ستاندەر

قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت ئەگەر رێکەوتنی سیاسی یەکێتی و پارتی نەکرێت ئەوان بەشداری کۆبونەوەی ١٨ی شوباتی پەرلەمان ناکەن، راشیدەگەیەنێت کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هەولێر لە رووی یاساییەوە شەرعیەتی نابێت، قادر عەزیز لە دیدارێکی پەیام وتیشی پارتی نیەتی چارەسەرکردنی پرسی پارێزگاری کەرکوکی نیە و دەیەوێ دوای بخات، ئەگەر دواش بخرێت چارەسەر ناکرێت.

قادر عەزیز وتیشی حیزبەکەی وەک چوار ساڵ پێش ئێستا قبول ناکات بەبێ یەکێتی پەرلەمان کۆببێتەوە و دواتر پۆستی بەتەلڵ پڕناکاتەوە وەک سیناریۆی چوارساڵی رابردوو ئیلتیحاق بە حکومەت ناکات بۆیە ئەگەر کۆبونەوەی پەرلەمان بەبێ یەکێتی ئەنجامبدرێت مەترسیدارە، یەکێتی لە رێکەوتنی سیاسی لەگەل پارتی دەیەوێ بەشداری و شەراکەتی خۆی و لایەنەکانی تریش مسۆگەر بکات لە بریاری سیاسی و چارەنوسسازی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.