نھێنی بڕیارێکی گرنگی یەکێتی و پێشھاتە نوێیەکان لە کۆبونەوەی ئەمرۆی سەرکردایەتی لە بەدواداچونێکی ستاندەر بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بەستاندەری راگەیاند لە کۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاردراوە سەرجەمی بریارەکانی کۆبونەوەکەی دوێنێ ی وەفدی حیزبەکەیان لەگەل پارتی رەتکردەوە و پێیان وایە پاشەکشەی تێدابوە بەبەراورد لەگەل کۆبونەوەی ٥ی شوبات، سەرچاوەکە وتیشی یەکێتی بریارەکەی روونە کە بەبێ گەرەنتی پارێزگاری کەرکوک ھیچ ھەنگاوێک نانێن.
سەرچاوەکە وتیشی بەشێک لە ھۆکارەکانی دوورخستنەوەی وتەبێژی ئێستای یەکێتی پەیوەندی بەو کۆنگرە رۆژنامەوانیە ھەبوە کە دوێنێ بەستراو و رایگەیاند یەکێتی ئامادەیە بۆ بەشداری لە کۆبونەوەی ١٨ی ئابی پەرلەمان.

لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ستاندەر زانیویەتی، لە کۆبونەوەی دوێنێی وەفدی دانوستانکاری پارتی‌و یەکێتیدا، وەفدی پارتی تەنیا بە زارەکی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوکیان داوە، بەڵام سەرکردەکانی یەکێتی داوای بەڵێنی نوسراو دەکەن‌و ترسیان ھەیە پارتی لە دۆسیەی کەرکوکدا تۆڵەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق (بەرھەم ساڵح)یان لێبکاتەوە کە بەبێ رێککەوتنی پێشوەختەی لایەنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێردرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.