سازان و ترازان! رێکەوتن و تێکەوتن!

لەلایەن ستاندار Posted on 481 جار بینراوە

ستاندەر

سازان و ترازان ! ڕێکەوتن و تێکەوتن !

هاورێ توانا

لەسەروبەندی کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم گوتاری هێزەکان سازای سازان بوو جا ئەنجام سازان بوو بەترازان ! ترازانێک ئەگەر شەڕی داعش و ئەو ئامادەگیەی ئەمێریکایەکان نەبوایە کە گوشارەکانیان توند بوو ئەوا شەڕی ناوخۆیی ناوەڕاستی نەوەدەکان لەبناگوێ نزیک تربوو، چونکی ئاغی بوونی ئەوسایی سەرۆکی هەرێم لەسەر کورسی و قوفڵ دانی دەرگایی گەورەترین دەزگایی شەرعی
لە هەرێم بایی ئەوە بوو ، کە کەپکی حەمەد ئاغاو کڵاو قاسمی بۆ ئەوەدان بکرێتەوە ، هەڵبەت من ئێستا و ئەوساش هیچ خیانەت و گوناحێکم پێ لە داخستنی پەرلەمان و دەرکردنی سەرۆکەکەیی گەورەتر نەبوو ، ئەو ڕۆژەیی ڕێگری لەسەرۆکی پەرلمان کرا ئیدی دەرکەوت کە شتێک نیە لە کوردستان حەیایی سیاسی و حەڕامی نیشتیمانی بێت !
ئیدی دەرکەوت کە گۆڕانکاری بەڕێکاری دیمۆکراتی خەباتی مەدەنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان چەندە وەهمێکە ،
دەرکەوت کە ئێمە هێشتا دەرگیری ئەو دۆخە هۆبزیەیین کە تیایدا بەهێزەکان لاوازەکان قوت ئەدەن و هێشتا لەچەرخی سروشتی پێش پەیمانی کۆمەڵایەتی دەژین !
من لەوساوە چی ڕوویدا هەر لە فشەی ڕیفراندۆمی پەکخراوەوەکە لە پێناو داپۆشینی حەیایی ڕژاوی سیاسی و فەشەلی حکومڕانی ئەنجامدرا !
تاکو بەڕووداوەکانی شانزەیی ئۆکتۆبەر لە دەستدانی نیوەی خاکی کوردستان پێم ڕووداوی ئاسایی بوون ،
چونکی کاتێک واقعی حاڵ ئەوە بێت نەئیرادەی خەڵک ڕێزلێگیراوە نە حەڕامی نیشتیمانی و پەرۆشی نەتەوەیی بوونی هەبێت و ئەکتی سیاسی لە بازرگانی و زاڵ بوونی بنەماڵەدا کورت کرابێتەوە ئەوا هەمووشتێک قابیلی ڕوودان ئەبێت ،
ئێستاش کە لەسەرووبەندیی پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتداین ڕێکەوتن کراوەتە عینوانی کۆ بوونەوەی هێزەکان ئەوە لەکاتێکدا کە حکومەت تەنها ڕۆڵی کورت بۆتەوە بۆ دەخیلەیی ئەو داهاتەی لەبەغدادوە دێت و حکومەتیش سی ڕۆژ جارێک نیوە موچەیەک دابەش دەکات ! حکومەتێک ناتوانێت بچوکترین چاکسازی ئەنجام بدات و نەکراوە بەو دەزگایی کە لە ئاگایی خەڵک دەسەڵات بێت ، ئیدی ڕێکەوتن و نجیرە کۆبوونەوەکانی نەوێت ، چونکی مەعلومە کەدەسەڵات لەهەرێم لە شوێنی ترە تاوەکو دەسەڵاتیش لەو شوێنە
بێت ئیدی سازان دەبێت بە ترازان و ڕێکەوتنەکان بۆ خەڵک دەبن بەتێکەوتن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.