گۆڕان: ئه‌م كابینه‌یه‌ به‌بێ یه‌كێتى سه‌ركه‌وتوونابێت

لەلایەن ستاندار Posted on 1149 جار بینراوە 0 سەرنج
Goran

ستاندەر

ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان رایدەگەیەنێت پێمان باشە هەفتەیەک کۆبونەوەی پەرلەمان دوابخرێت بۆ دروستکردنی تەبایی.

هێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆران رایدەگەیەنێت  “به‌ پێویستى ده‌زانین و داواشمان له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان كردوه‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دوابخرێت بۆ هه‌فته‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ته‌بایی لایه‌نه‌كان و به‌كڕیزى كوردستان، بەڵام ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ش لەوادەی خۆیدا ئه‌نجامدرا، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى ده‌كات”.

ناوبراو بۆ دوارۆژ گوتیشی : ئێمه‌ به‌ رەسمى هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا نەبووە، به‌ڵام په‌یوه‌ندى كه‌سیى هه‌بووه‌ له‌ نێوانماندا، چونكه‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ به‌بێ یه‌كێتى سه‌ركه‌وتوونابێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *