١٧شوبات لە نێوان گۆرینی نەخشەی سیاسی بۆ گۆرینی نەخشەی کەسی !

لەلایەن ستاندار Posted on 378 جار بینراوە

نەژاد محمد رسول

(سەرکەوتن بەسەر پەیژە خوێناویەکان).
گێرانەوەی مێژووی دەسەلاتی کوردی بێ ١٧ شوبات مێژوویەکی ناکاملە ،خوێناویترین روداوە دوای شەری ناوخۆی یەکتر کوژی ،جێگۆرکێ و شەری بەشی راست و چەپی مێشک بوو.
جێگۆرکێیەکی سیاسی و گۆرینیەوە و دروستکردنی نەخشەیەکی نوێ ی کۆمەلایەتی و سیاسی بە موقعێکی بالا دەستر بوو ،لە نێو خودی کۆمەلگادا .ئەم نوخبەیە لە گۆرین و جێگۆرکێ ی سیاسی بۆ دژایەتی کردنی ھەموو مەیل و ئارەزوو و تەماح کاری و فروانکردنی سنووری پاوانخوازی وا دەکات دەست بۆ ھەموو جومگە و کایە ھەستیارەکانی ناو کۆمەلگای کوردی دا،ئەوەی کاری بۆ کراوە بریتیە لە ئفلجکردن و لەباربردنی ھەموو گەشەوو گۆرانکاریەکە لەبەردەم کۆمەلگادا.
بەفیرۆدانی تواناکانی ھزرو بیرکردنەوە ئەمانە بنەمای سەرەکین بۆ گۆرینی نەخشەی سیاسی خێزانەکان بۆ نەخشەیەکی رەگ داکوتانی خێزانی ،کاری لە ئفلیجی سیاسی بۆ ئفلجکردنی کۆمەلگا دەکەن ،پاشان بۆ ئفلیجکردنی خوێندن و ئابووری و دروست کردنی نوخبەیەکی وێرانکەر لە بەرێوەبردنی ھەموو جومگە ھەستیارەکانی کۆمەلگادا.
سەرەنجام سەرکێشی کردن بۆ رێگری کردن لە دروستنی کردنی نەتەوە و توخمە سەرەکیەکانی !
ئێستاکە نوخبەیەکی سیاسی رێگری سەرەکین لەبەردەم دروست کردنی کۆمەلگایەکی پتەو لەووی ئابووری و سیاسی و ژێرخانی فکری و بەھا کۆمەلایەتیە بەرزەکان سەرەنجام پەلکێش کردنە بۆ گۆرینی نەخشە کۆمەلایەتیەکان.
بۆیە ١٧ شوبات لە نێوان بەشی چەپ و راستی مێشک دا دابەش بووە :
ھەر ئەم دابەش بوونە ھەیە لە نێوان بەشی راست و چەپی مێشک دا,ڕاستی مێشک شاعر وعاڕفە پر ھەستە ,بەشی چەپ حساب و بێرکردنەوەیەکی ڵۆجێکیە .بەلام ئەوانەی ئەیانەوێت کۆمەلگا ئاڕاستە بکەن ڵەچین و نوخبە جیاوازەکاندا,تەنھا ئامادەگی ئەوەیان تیادا بەدی دەکرێت کە لە جیھانی دەرەوەی خۆیانەوە کۆمەلگا ئاراستە بکەن لەو ناخە نابینایەی خۆیانەوە دەست بخەنە ناو ژیانی ھەمووانەوە ,ئەمان خاوەن فەلسەفەی رەتکردنەوەی دوونیای ناخی ھەموو کۆمەلگان ,بەدوای زەوت کردنی تەمەن و رۆح و ناخی ھەموومانن ,ئەمان بەدوای دروشم و حەزە رووکەشێەکانی خۆیانن,ئەمان خۆیان لەلای چەپی مێشکدا ناوزەند دەکەن بۆ دامەزراندنی سیستەمی ھەژاری و کۆیلایەتی وبرسیەتی .ئەمان فێرمان دەکەن چۆن بێدەنگ بین ,چۆن خەونە شاعریەکانمان لەگەل درۆیەکی گەورەی پێکەوە ژیان و ئاشتیە لماویەکاندا گوزەر بکات ,ئەمان خاوەنی ھونەری مڕدنی ئێمەن ,ئەمان موعتادی ھزرو فەلسەفەی کۆیلەبوونی تەواوی کۆمەلگان ,ئەمان بێ ئاگان لەوەی ئارامی تەواوی تەنھا گۆڕستانەکان ھەیە ,چونکە ھەر مەرگی مرۆڤە ھانی ئەدات بەڕەو ژیانێکی باشتر و پر کەرامەتر ,ئینسانە بێ بەھاو بێ کەرامەتەکان ناتوانن بیر لە مەرگ بکەنەوە ,خوودی مەرگ ھاندەری ژیانە ,بۆیە ئەقل و رۆح سەرچاوەی ژیانن ھەم چەپ و راستی مێشک ،بەلام قوربانیانی ١٧شوبات ھەلگری ھەست و سۆز و لۆجیک بوون تەنھا ئەمان خاوەن ئیرادەی راستەقینە بوون بۆ چاکردنی بژێوی و کەرامەتی ئینسانەکان ،بۆیە سەرکەوتن بەسەر پەیژە خوێناویەکانی ١٧شوبات زۆر ھەلپەرستی خستە موقعی بەرز بەسەر جەستەی قوربانیان و بەمەش لەگۆرینی نەخشەی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابووری بۆ گۆرینی نەخشەی کەسی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.