باڵوێزخانەی ئەمریکا لەبارەی دووئیدارەیەوە نامەیەک بۆ یەکێتی دەنێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە

ستاندەر

پەیسەر پرێس کەمیدیایەکی نزیک لەبزوتنەوەی گۆرانە بڵاوی کردۆتەوە؛ باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق نامەیەک بۆ یەکێتی دەنێرێت و هۆشداری لەبارەی راگەیاندنی دووئدارەی دەدات و پێیان رادەگەیەنێت: ئەو هەنگاوە دوای ریفراندۆم هەڵەی دووەمە و دوو ئیدارەییش خزمەت هەرێمی كوردستان ناكات و بەڵكو بە زیان بۆ هەرێم و ئەزمونی سیاسی كورد دەكشێتەوە، هەروەها ئەو كارەشی بە خزمەتی وڵاتێكی دراوسێ لەقەڵەم داوە.

زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوەشدەكەن كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە نامەكەیدا ئەوەشی نوسیوە، بیركردنەوە لەهەنگاوی تاكلایەنە بۆ دوو ئیدارەی خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لەعێراق ناكات و ئەنجامدەرەكانی ڕووبەڕووی بەرپرسیاریەتی چاوەروان نەكراو دەكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.