ستاندەر:هەوال وشیكاری
سەرچاوەیەكی بەئاگا دەلیت ئاماژەكان وای دەردەخەن كە زۆربەی حزبە كوردستانیەكان لایەنگری ئەوە بكەن كە پشكی سەرۆكایەتی هەریم بۆ یەكیتی بیت ، ئەو سەرچاوەیە ووتی : جم وجۆلیكی دیپلۆماسی لەژیرەوە هەیە هەتا لەناو هەردوو حزبی سەرەكی (گۆڕان وكۆمەل)یش كە ئەو پۆستە بدریتە یەكیتی وەك دوا چارە بۆ دەرچوون لەو قەیرانە نوییە ، پارتیش لەلای خۆی پیشنیاری بۆ یەكیتی كردوە كە سەرۆكی پەرلەمان ئیستقالە بدا بەلام یەكیتی دەلیت تازە ئەو پۆستە پڕكرایتەوەو نامانەویت ، سەرچاوەكانی گۆران وكۆمەلیش دەلین ئیمە زۆر تەقەلامان دا كە ئەو كۆبونەوەی پەرلەمان نەكرین،لە ئاستی هەردوولا پەیوەندی بەسكرتیری (پ د ك)كرا بەلام بەگوێی كەسمانیان نەكردو ئیستاش خۆیان زەرەر دەكەن .