یەکێتی: قوباد تاڵەبانی کاندید دەکات بۆ سەرۆکی هەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 212 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ یەکێتی نیشتمانی لەبارەی دۆخی ئێستای سیاسی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشێوەی کاتی، بەبێ گەرانەوە بۆ بەشداری فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمان، یەکێتی بۆ ئەم مەبەستە لەئاستی باڵا لەگەڵ کادیرانی حیزبەکەی لەشاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا، لەدوای کۆبوونەوەکە لەتیف شێخ رەوف وتەبێژی فەرمی ئەوحیزبە رایگەیاند: ئەوان بەدەستپێشخەری نوێ وە دەچنەوە ناودانوستانەکان لەگەڵ پارتی.

بەگوێرەی زانیارییەکانیش  یەکێتی دەست بەرداری پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەبێت و داوای پۆستی سەرۆکی هەرێم دەکات و ئەگەرێکی بەهێزیش هەیە قوباد تاڵەبانی کاندید بکات بۆ ئەم پۆستە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.