ئاسایش لە هەولێر هەڵدەکوتێتە سەر بنەماڵەی شەهیدێکی دەستی تورکیا

لەلایەن ستاندار Posted on 295 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی لێدوانی باوکی، ئاسایش هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی شەهید باشور لە کاتژمێر ۷ ی ئێوارەی ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ دا و دەستیان بەسەر وێنەکانى شەهید باشوور سۆراندا گرت.

هادی عومەر ناوسراو بە مام هادی و باوکی شەهید باشوور سۆران لەوبارەیەوە بە ئاژانسی فوراتی راگەیاند: ئێمە وەکو بنەماڵەی شەهید باشوور سۆران بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشەی هێزەکانی ئاسایش دەکەین. دەبوایە لە بریی هێرشکردن ڕێزیان لە ئێمە بگرتایە، چونکە ئێمە کوڕەکەمان لەسەر خاك و نیشتمان شەهید بووە و نەدەبوو بەوجۆرە مامەڵەیان لەگەڵ بکردینایە.

مام هادی راشیگەیاند: ئەو هێزە، کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەم پێیان ڕاگەیاندم، رۆژی دواتر سەردانی ئاسایشی هەولێر بکات بۆ وەرگرتنەوەی کهلوپەلەکان، بەڵام دوای سەردانکردنی ئاسایش، بەبیانووی ئامادە نەبوونی بەڕێوبەر، کەلوپەلەکانیان پێنەداوەتەوە.

جێی باسە تاکو ئێستا ئاسایشی هەولێر بەفەرمی هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو ڕووداوە بڵاونەکردۆتەوە.

شەهید باشوور سۆران   لە کاتى هێرشى داگیرکەریى سوپاى تورکیا بۆ سەر عەفرین لەگەڵ ٦٠ گەنجی باشووری کوردستاندا بۆ بەرگری چوونە عەفرین و رۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ باشوور سۆران لە شەڕی ناوچەى بلبلێ لە عەفرین شەهید بوو.

وێنەی دایک و باوکی شەهید باشور سۆران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.