ستاندەر
بەشدار حەسەن پارێزەری خۆبەخشی جوتیاران و رێکخراوی جوتیارانی سەردەم رایگەیاند ئەمرۆ پێنجشەممە دانیشتنی دادگای رەسافە ھات ئەمرۆ دواین دانیشتنی دادگای تیھەلچونەوە بەرێوەچوو، بریارە ٢٦ مانگ بڕیاری کۆتایی دادگای تیاھەڵچونەوە دەردەچێت.
بەشدار حەسەن بە ستاندەری راگەیاند کۆمپانیانی دانەوێلەی سەر بەوەازارەتی بازرگانی دوای دۆرانی سکاڵاکەیان نوسراوێکی ئاراستەی سایلۆی ھەولێر کردووە لەسەر نەدانی شاستە داراییەکانی جوتیاران. سایلوی ھەولیریش ڕونکردنەوەیەکی ناردووە لەبارەی نەدانی پارەی جوتیاران و تیایدا ھاتووە لەبەر نەبوونی پارە و سیولەی نەقدی نەمانتوانیە شایستەی دارایی جوتیاران بدەین.ئەو پارێزەرە راشیگەیاند ئەو نوسراوەی سایلۆی ھەولێر مەوقیفی ئێمەی لە دادگا زۆر لاواز کردووە و، چونکە دادگا گوتی ئەگەر کێشەکە نەمانی سیولی نەقدی بێت پەیوەندی بە بەغداوە نیە و پێویستە ھەرێم پارەکە سەرفبکات، وتیشی داوای رونکردنەوەی نوێمان لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم کرد و نوسراوێکی نوێ کراوە، کە رونکردنەوەی تێدایە لەسەر نوسراوی یەکەم.

وتیشی چاوەرێی بڕیاری کۆتایی دادگای پێداھەڵچونەوەین.
دەقی نوسراوی سایلۆی هەولێر: