دەیانەوێ دەستە پیسەکانیان بە کراسە خاوێنەکەی گۆڕان بسڕن

لەلایەن ستاندار Posted on 328 جار بینراوە

ابراهیم خلیل

تێکڕای سیاسەت لە تیۆر و ئایدیا هەڵدەقوڵێ٫ دواتر پراکتیزەکردنی ئەو ئایدیایانە دەبنە ڕۆحی سیاسەت٫ بە مەرجێ کەسی خاوەن ئایدیا یان کەسی سیاسی بێگومانبێ لەوەی سیاسەت بەبێ (مۆڕاڵ) ئاکار٫ دەبێتە هەوێنی فەسادی و تێکدانی هەموو جومگەکانی کۆمەڵگە. سیاسەت ئەگەر نەکەوێتە قاڵبی (پراکسیس)ەوە٫ هیچ بەهایەکی نابێت و دەبێتە خەیاڵێکی وشک.
سیاسەت واتە بیرکردنەوە لە پێشهاتە دور و نزیکەکان٫ ئەگەرچی چاوەڕونکراوبن یان نا.
ناکرێ کەسانێک بڕیار لە چارەنوسێکبدەن بێ ئەوەی پلانێکیان هەبێت و بیریان لە دەر ئەنجامی کارەکانیان نە کردبێتەوە٫ کە ئایە دەرەنجامەکان سلبی دەبن یان ئیجابی.
کەچی ئەمڕۆ شینی حەسەن و حوسێن دەگێڕن٫ بۆ بیرنەکردنەوەکانی دوێنێ٫ کە وەک هەرزەگۆی سیاسی بڕیاریان لە چارەنوسی میلەتێکدەدا.
ئەمڕۆ بێ شەرمانە دەیانەوێ چڵکی دوێنێیان بە کراسە خاوێنەکەی ئەمڕۆی گۆڕان بسڕن. بۆ دڵنەوای ئێوە پاشان بۆ
مێژوو بیرتان دەخەینەوە٫ بیرتانچوو زەمەنێک
دکتۆر یوسف وەک سەرۆکی پەرلەمان و کاک برزۆ مەجید وەک سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و هاوڕێیانیان لە پەڕلەمان ماوەی ویلایەتی مەسعود بارزانیان درێژنەکردەوە٫ سازشیان لەسەر ئەو پرسەنەکرد٫ هەمو ئەحزابەکان گۆڕانیان جێهێشت و تۆمەتبارکرا بە تێکدەری٫ پێتانوابوو گۆڕان تۆوی شەڕی ناوخۆ دەچێنێ!
بەڵام گۆڕان سوربو لەسەر پرەنسیپەکانی خۆی و چەسپاندنی بنەڕەتەکانی دیمۆکراتی.
ئەو کارانەی گۆڕان ئەنجامیدان خەونی ئەوانەشبوو٫ کە بە زمانی شەڕی ناوخۆ خۆڵیان دەکردە چاوی جەماوەر و خەڵکی کوردستان٫ بەڵام لە واقیعدا جورئەتی ئەوەیان نەبوو بیخەنە بەر باس ئەو پرسە. گۆڕان وەک بزوتنەوەیەک٫ کۆمەڵێک پرەنسیپ و چاکسازی بۆتە بڕبڕەی پشتی٫ کە هەمووان دڵنیان لەو پرەنسیپانە لانادات و تەسلیمی هیچ نابێ تا نەیانچەسپێنێت و نەیانکاتە بەرنامەی کار.هەر ئەمترسەیە خەوی لێزڕاندون.

ئەوەی پێویستە بێڵێین
گۆڕان وەک بزوتنەوەیەکی عەقڵانی٫ پشت ناکاتە مێژووی یار و نەیارەکانی٫ بەڵام وەک مشەخۆریش نایەوێ و قبوڵنیە لەسەر حسابی مێژووی باش و ناباش و خراپی ژیان بکات. بە مانایەکیتر (هێگڵ ـ لە فەلسەفەی ماف)دا دەڵێ:( ئەوەی عەقڵانییە واقیعییە٫ ئەوەی واقیعییە عەقڵانییە)
واتە: کاری عەقڵ ناسینی واقیعە وەک ئەوەی٫ کە هەییە٫ واقیعەکەش لە ڕێی عەقڵەوە دەگۆڕێ.
بۆیە دەبێ کەسانی سیاسی و گروپە سیاسیەکانیش لە نوێبونەوەدابن و لە گەشەی عەقڵی سیاسی نەوەستن٫ تا کۆمەڵ بە هەموو ڕەنگەکانی بەرەو باشتربەرن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.