بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان بارزانی نامەیەک بۆ کۆسرەت رەسوڵ دەنێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 268 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیارییەکان لەسەرچاوەیەک بۆ ستاندەر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات نامەیەکی بۆ کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی ناردووە، ئەمەش لەپێناو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

بارزانی لەنامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کەپێ ویستە بۆ گەیشتن بەرێکەوتن لەسەر مێزی گفتگۆ کۆببنەوە، بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر بارزانی ئامادەیی حیزبەکەی دەربریووە کەوا فراکسیۆنەکەیان لەپەرلەمانی کوردستان دەنگ بەکاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حوکمەت بدەن، لەبارەی پرسی کەرکوک و پرسە هەڵواسراوەکانی بەغدا، بارزانی لەنامەکەیدا ئاماژەبی بەوەداوە: پێ ویستە هەردوولا بگەرێنەوە بۆ لێک تێگەیشتنی کۆبوونەوەکەی ٥ ی شوبات و لیژنەهاوبەشەکەی  هەردوولاش بۆ چارەسەکردنی پرسەکان کۆببنەوە.

جێگای باسە ئەم نامەیەی بارزانی دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەدەستپێشخەریەکی نوێ دادەندرێت بۆ کۆتایی هێنان بەکێشەکانی نێوان ئەم دووهێزە، بریاریشە نێچیرڤان بارزانی لەم هەفتەیەسەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.