حکومەتی نوێ بە حکومڕانی کۆن !

لەلایەن ستاندار Posted on 282 جار بینراوە

هاوڕێ توانا مێرگەسەری

زانین و پێش بینیکردنی ئەوەی کە چوار ساڵی داهاتوو ئاراستەیی حکومڕانی و بەگشتی پرۆسەیی سیاسی بەرەو کۆێ هەنگاو دەنێت ئەستەمە چونکی حکومەتی هەرێم ئەگەرئەم تەعریفە بۆ حکومەت
تەواو بێت ، حکومەتێکە لە ڕێگایی دەزگاو دەق و سیستەم ناچێت بەڕێوە، لەبری دەزگا و دەق و سیستەم ئەوا خێڵ و خێزان کاریزما
دەیبات بەڕێوە ! بۆیە عادەتەن لەم جۆرە سیستەمانە کە ئەکرێت ناو بنرێت بە بەرکار بوونی دۆخی (سیستەمی ) نا سیستەم بابەتی پلانی ئایندەیی و کارنامەیی کابینە و یان ستراتیژی نیشتیمانی و دنیابینی هێزی سیاسی تیایدا دەور ناگێرێت ، بەڵکو ئەوەی لەم فۆڕ مەی حکومڕانی ڕۆڵگێڕ و و هەمووشتێک بەدەستە کەس یان چەند کەسێکە شوێن گۆڕکێ دەکەن بێ ئەوەیی ڕەوتی ڕووداوەکانی دنیا و دەوروبەر ناچار بە گۆڕینی دنیابینیان بکات !
هەڵبەت ئەگەر پانۆڕامایی تیلەچاوێک بە ڕابردووی جۆری حکوم و پرۆسەیی سیاسیدا بگێڕینەوە ، ئەوا بە ئاگایی نوخبەیی سیاسی لە کوردستان هەمیشە ، ماندووی ئەوەن کە کار لەسەر ئەوە بکەن کە دۆخی بێ چوار چێوەیی و سستی دەق و دەزگا وەک خۆیی بهێڵنە چونکی ئەوەی گرەنتی مانەوەی ئەم کاستە سیاسیەکلاسیکەدەکات ئیدامەکردنی ئەم ستایلەییە لە حکوم !
بنۆڕن کاتێک لە ئاگایی خەڵک دەزگایەکی وەک پەرلمان و کارکتەری پەرلمانتاریست وەک نمایندەیی مۆدێرنی کۆمەڵ هەم وەک دەزگاو کارکتەری ناپێویست و هەم وەک کەس دەزگای باربەسەر گوزەرانی خەڵکدا دا لە کۆزەینیاندا جێکەوت دەکرێن ،
ئیدی لەو کاتەدا ئاسایی دەکەوێتەوە کە دوو ساڵ قوفڵ لەدەرگای بدرێت و سەرۆکەکەی بەعورفی میلیشایی شار بەدەربکرێت !
بێ ئەوەیی ئەم ڕوودواوە ، لەئاستی میلی بچوکترین ناڕەزایەتی شەقامی لێ بکەوێتەوە چونکی لە مێنتاڵیەتی خەڵک ئەم دەزگایە دەزگایەکی ناپێویست و مەسرەفگەراییەو نەبوونی بە نەفع ترە لە بوونی ! بۆیە دەبینین بەنوکتەکردنی پەرلمان پەرلەمتار ئێستا بۆتە مۆدەی سۆشیال میدیا !
یان کاتێک حکومەت تەنها ڕۆڵی لە دەخیلەیەکی پەرپۆت بۆ
کۆکردنەوەی داهاتی مانگانە یان دروستر دەلاڵی ساغ کردنەوەیی سامانی گەل بۆ کاستێکی سیاسی کورت هەڵدێنێت ، زۆر ئاساییە خەڵک وەک دەزگایی تاڵانکاری لێی بڕوانێت ،
قسەی باو و بڵاوی ناوخەڵک کاتێک دەڵێت ئەوە ماڵی حکومەتە و وەکو غەنیمەتێک سەیری دەکات چاوگی لەو بڕوایەوە هاتووە کە حکومەت دەزگایەک نیە ، لە پێناو خەڵک و بۆ خەڵک بەڵکو مارکس ئاسا ئەم دەزگایە دەزگای چینێکە کەلە ڕێگایەوە کەسابەت دەکەن ،
هەڵبەت ڕۆڵی دەق و قەزاش لە ئاگایی خەڵک دا حاڵیی باشتر نیە لەحکومەت وپەرلمان ، چونکی هەموومان ڕۆژانە لەمسی وێرانەیی و نادادیەکانی قەزاو مەتاتیەتی یاسا دەکەین ،
جا کاتێک ئەمە دۆخی ڕیالیستی بێت ، هیوا هەڵچنین و بارکردنی کابینیەک بە بەڵێنی قەبەو ڕیفۆرم لە ژێرمەڕحەمەتی نوخبەیەکی بان یاسا و دەزگا ، نوخبەیەک کە یەک جۆرو شێواز حکومڕانی دەزانێت، تەرجمەکردنی کارنامەو پڕۆژە و باکێج و بۆ واقیع لەولای مەحاڵە، چونکی موکین نیە بە حکومڕانی کۆن ئەوا حکومێکی نوێ بێتە ئارا ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.