مەترسی-ڕێكەوتنامەی گۆڕان وپارتی بەیەكلایەنی جێبەجی دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 216 جار بینراوە

ستاندەر: هەوال وشیكاری

جاریكی تر (پ د ك) پیشیلی ڕێكەوتنامەكەی لەگەل گؤران  كرد و داواكەی گۆرانی رەتكردەوە بۆ تەئجیلی هەلبژاردنی لیژنەی یاسایی، كەتیایدا لەكۆی  11 ئەندامی لیژنەی یاسایی شەش كەسیان پارتی و نزیك لەپارتین. كە بەم پێیەش بێت دەتوانن بە كۆی دەنگ زۆرێك لەپرسە هەستیارەكان یەكلابكەنەوە لەناو ئەو لیژنەیەدا، بەتایبەتی پرسی سەرۆكی هەریم وسەرۆكایەتیەكەی ، چوار ئەندام بۆ فراكسیۆنی پارتی و سۆشیالست، دوو ئەندام بۆ یەكێتی، ئەندامێك بۆ نەوەی نوێ ،ئەندامێك بۆ گۆڕان ،ئەندامێك بۆ كۆمەڵ ،ئەندامێك بۆ كلدان و مەسیحی- نزیك لەپارتی، ئەندامێك بۆ توركمان- نزیك لەپارتی .

هەمو ئەو پەلەپەلیەی (پ د ك) زیاتر بارودۆخەكە ئالۆزدەكا وچارەسەریەكیش لەئاسۆ نیە ،پیشوو تریش بزوتنەوەی گۆڕان كۆمەلی ئیسلامی هەردوولا بە پەیوەندی تلفۆنی داوایان لە سكرتیری (پ د ك)كرد كۆبونەوەی پەرلەمان تەئجیل بكا نەیان كرد ،بە ڕای زۆربەی چاودیران ئەو ریكەوتنامەیە تائیستا یەكلایەنی جیبەجی دەكریت وتەنها (پ د ك)وا سودی لیدەبینی و هیچ جۆرە چاكسازیەك لە ئارادانیە ، هەر بە پیی ڕای چاودیران بزوتنەوەی گۆڕان سەركەوتوو بووینە كە خۆیان وبزوتنەوەكەیان لە گەندەلی و شكستە نیشتمانیەكان دوور بخەنەوە ، هەر ڕێكەوتنێكیشیان كردبێت مادەو بەندەكانی لەبەرژەوەندی گشتی بوە بەلام هیزی جیبەجی كردنی لاوازە و نەكراوە ،هۆیەكەشی ئەوەیە هەر جۆرە رێكەوتنیكی دوو قۆلی لەگەل حزبی دەسەلات سەركەوتوو نابیت ،هەردەبیت ڕێكەوتنەكان جەماعی بیت ، بۆیە ش ئەو رێكەوتنەش وەك سەرەتاكەی دیارە تەنها ئەوەی لەقازانجی خۆی بیت جیبەجێی دەكات وباقیەكەی ناكات ، هەلبژاردنی پەرلەمان بەو دیزاینە كۆتایی بە رۆلی پەرلەمان هینا ،ئیستاش ئەو لیژنە یاساییە بەهەمان دەرد دەڕوا ،دەنگ وباسیش هەیە (پ د ك) لەهەندی پۆست بۆ گۆڕان پشیمان بووبیتەوە ، یان كیشەی بۆدروست دەكات ، سەرەڕای هەمو ئەوانەش هیشتا سەركردەیەكی ئەو حزبە دەلیت :ئیمە بەهیچ جۆرێك قبولی ناكەین گۆڕان بەرؤژ لەدەسەلات بیت و بەشەو معارەزە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.