دلێرحسێن پیرۆمەری
بودنیادی ڕەخنەکان لەکوێوە سەرچاوەی گرتوە، گومان لەوەدانیە دوای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشداری لەکاییەی سیاسی هەرێمی کوردستان و سەرهەڵدانی خەباتی مەدەنی و پەڕلەمانی لەڕێگای ئۆپۆزسیۆنیێکی کارا .
دەستەڵاتی سیاسی لەهەرێمی کوردستان هەموو ڕێگایەکی کپکردن و بێ دەنگکردنی گرتۆەتە بەر، بەئامانجی لەباربردن و لاوازکردنی رۆحیەتی گۆڕانکاری ڕیفۆڕمخوازی لەپێناو مانەوەی خۆیان و برەودان بەکاری فەسادی بەکەڵک وەرگرتن لە خراپ بەکارهێنانی جومگەئیدارییەکانی هەرێم بۆ بەژەوەندی شەخسی و بنەماڵەیی .
بۆ ئەومەبەستە بەچەندین قۆناغ هەوڵی لەباربردن ولاوازکردنی ئەو بزوتنەوە جەماوەریان دا هەر لەچاندنی بۆمبی تەوقیت کراو لەناو بزوتنەوەکە کە لەجیهانی سەردەم تەنها لەخەیاڵی هێزە فاشیست بێ مۆڕاڵەکان باوە ، کە بۆمبەکانیان لەتەوقیتی شکستەکانی خۆیان بکەنەمەکینەی راگەیاندن بێ مۆڕاڵی و شکستی خۆیانی پێ داپۆشن ، کاتێ ئەمە سەر ناگرێ دێن ڕێگایی سزای سیاسی و نانبڕین دەگرنە بەر ، بێ خەبەر لەوەی مۆڕاڵی گۆڕانخوازان و چاکەخوازان لەئاست سزای سیاسی ئەوان بەهێزترن.
بێ ئەنجامی دەستەڵات لە پلانەکانی و تێگەیشتن لەوڕاستیەی کە گۆڕان و هاوڵاتیان دوانەی لێک دانەبڕاون دەستەڵات زیاتر توشی فۆبیای دژایەتی گۆڕان دەکات بە فۆڕمێکی نوێ ئەویش کۆمەڵێ قەڵەم فرۆشی جۆشدراو بەناوی ڕۆشنبیرو نوخبەی خاص کەنەنوخبەن و نەڕۆشنبیر دێنە مەیدان تاوی قەڵەمەکانیان دەدەن لەپێناو ڕازی کردنی دڵی بازرگانە دۆڕاوەکانیان .
بەوردی دیقەت بدەین هەرزانفرۆشەکانی قەڵەم دوێنێ تۆی بێ ئومێدیان دەچاند بەوەی زۆرترین خەڵک دابڕێنن لەهەڵبژاردن بەوەی کەهەڵبژاردن هیچ بەهایەکی نیە بەمەش بوەنە فریادرەسی سیاسی بازرگانەکانیان وەک قەڵغانێک لەپاڵ تەزویرەکانیان وەستانەوە ئاغاکانیان گەیاندە لوتکەی دەستەڵات ئەو معادەلیەیی ئێستایی لەهەرێم دروست کرد .
هەمان قەڵەم جۆشدراوەکان ئێستا بەجۆڕێکی تر تاڕگێتیان گۆڕانە لەئێستا زیاتر ئامانجیان سڕکردن و لەجولە خستنی گۆڕانە، ئەمە لە کاتێکدایە کە گۆڕان لەئێستا زۆر بەوریایی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان دەکات یەکێکە لەیاریزانە سەرەکیەکان جوانترین یاریی سیاسی خۆی کردووە ، بۆەتە جێگای ڕەزامەندی هەوادار و دۆستەکانی ، وەمۆتەکە و نائارامی بۆ دەرونی نەخۆش دەروونە گەندەڵەکان .
لەکوێ دونیا و فەلەسەفەی ئیداری ژیان بووە بەر لە بەکردارکردن و پڕاکتیکیکردنی ڕێکەوتن بەو شێوازە بکەوێتە بەر سێری تیری ژەهراوی.
گەر ئامانج لەڕەخنە دڵسۆزییە دەکرێ چاوەڕوان بین لایەنی خێر بین لە بونیادی ڕێکەوتنەکە بە خشتی پۆڵاین بونیادی بنێین هەمو تاڕگێتێک بۆ سەرخستن بێت بەوریاییەوە ڕەقیب بین بەسەر ڕێکەوتنەکە ، لەحاڵەتی بێ بەرهەمی ڕێکەوتنەکە دەکرێ ڕەخنەکان زەق بکرێن نەک لە بسم اللە ڕێکەوتنەکە کە هێشتا تەرجەمەی سەر کاغەزەو بە کرداری نەکراوە .