ستاندەر: سەلمان کۆچەری
بەپێی زانیاریەکان چوار کەسی باڵای نێو ی.ن.ک لەبەرنامەیاندایە لەڕێگەی رێککەوتن لەگەڵ پارتە بەھێزەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە پرۆژەی بەفیدڕاڵی کردنی ھەرێمێک ڕابگەێنن کە سەرجەمی سنوری زۆنی سەوز دەگرێتەوە.
بەپێی زانیاریەکان ھەردوو جێگری سکرتێری گشتی پشتگیری پرۆژەکە دەکات و لە ئەگەری ملنەدانی پارتی بۆ داخوازییەکانی ی.ن.ک ھەر زوو لە ڕاگەیاندنەکانەوە بانگەشە بۆ پرۆژەکە دەکرێت.