“هێنانەوەی پارەی نەوت لە تورکیاوە لە بانکی کوردستان سەندراوەتەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەک کە بە دوارۆژی راگەیاندووە “بەهۆی دروستبونی کێشە لەنێوان بانکی کوردستان و  وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، هێنانەوەی پارەی فرۆشتنی نەوتى لە توركیا لە بانكی كوردستان وەرگیراوەتەوە و لەئێستادا لە رێگەی  (RT bank) ئارتی بانكەوە پارەكە دەهێنرێتەوە”.

گوتوشیەتی لە ئێستادا حكومەتی هەرێم هەموو مامەڵەكردنێكی لە رێگەی (RT bank) ئارتی بانكەوەیە.

له‌دواى ده‌ستكردن به‌ فرۆشتنى راسته‌وخۆى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌، هێنانه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌وت له‌ توركیا و وڵاتانى دیكه‌ له‌رێگه‌ى بانكى كوردستانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درا.

جێی باسە تاکو ئێستا بە فەرمی هیچ زانیاریەک لەو بارەیەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بڵاونەکراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.