گۆڕان وەک دواهەمین تەحەدا …

لەلایەن ستاندار Posted on 225 جار بینراوە

ڕزوان عبدالرحمن مەنمی

لە مێژووی دوای ڕاپەڕینەوە ئەتوانین بڵێین گۆڕان نوێترین و جیاوازترین ئەزموونی جوڵانەوەی کوردیە ، بەشێوەیەک بووەتە بەربەست لەبەردەم تەواوی ئەو هێز و قەوارانەی دوای خۆی درووست بوون ، چونکە تێپەڕاندنی پێویستی بە مێژوویەکی زۆر دوور و تا ڕادەی ئەستەم بوونە .

گۆڕان لە کاتێکدا لە دایک بوو ، ئەم دەسەڵاتە هیچ مەودایەکی بۆ ئازادیەکان و نەخێر وتن نەهێشتبووەوە و وردە وردە بەرەو لە ناوچون دەچوون و دەسەڵاتش زیاتر بەرەو داخران دەچوو ، هیچ کرانەوەیەکی ڕاستەقینە بەدی نەدەکرا ، هەموو هەوڵێکشیان بۆ ئەوەبوو لەدەرەوەی خۆیان ڕێگا بە لە دایک بوونی هیچ هێزێکی جدی نەدەن .

وا لە دە ساڵەی درووست بوونی ئەم هیوایە تێدپەڕێ ، ئەم هێزە دەساڵە تەحەدای گەورەی کردووە ، وەکو بەربەستێکی گەورە لە ڕووی هێزە ستەمکارەکاندا چەقیوە ، کە هەمیشە ئامانجی هێزە تۆتالیتارەکان بووە .

لەماوەی ئەم دەساڵەی ڕابردوودا ، هیچ کات هێندەی ئێستا کار بۆ ناشرین کردنی نەکراوە ، نە لەلایەن نەیار و نە لەلایەن دۆستەکانیەوە ، جا بە مەبەستبێت یاخود بێ مەبەست بێت لەلایەن دۆستەکانیەوە ، بەدەیان دەزگایی ڕاگەیاندنی زەبەلاح خراونەتە کار و بەبەرنامەش پرو پاگەندە بڵاو دەکەنەوە ، بۆ مۆنۆپۆلکردنی کۆمەڵگە و درووست کردنی ڕای گشتی بۆ دژایەتی کردنی ئامانج و بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕان ، هەڵبەت لەم کارەشیاندا ناوەندە ئەکادیمی و ڕۆژانامەوان و سەرەبەخۆکان و تەنانەت مامۆستایانی ئاینیش ڕۆڵی تێدا دەگێڕن ، کە ترسناکترین دیاردەی سیاسیە .

ئەم هێزانە کە خۆیان لە بنەڕەتدا ناتوانن لە نێو خۆیان ڕیفۆرمی سیاسی بکەن و بەرەو ئیفلیجبوونی تەواو دەچن و کار لەسەر هەناردە کردنی کێشەکانی خۆیان دەکەن ، ئامانج لەمەش لەبیر بردەنەوەی کێشە ناوخۆیێەکانی خۆیانە لە هزری کادیرەکان و دۆستەکانیان ، کە خۆیان هێزگەلێکی ستەمکار وێرانکەرن .

لە کۆتایدا ئەوەی پێویستە بوترێت و بزاندرێت ، شکست هێنان و پاشەکشێکردنی بەرنامە و پرۆژەی گۆڕان لە ژێر هەر بیانوو خواستێکدا ، زەرەرمەندی یەکەم و قوربانی یەکەم تۆیی هاوڵاتی ، چونکە زەمینە و ساتەوەحتی درووستبوونی هێزێکی تری وەکو گۆڕان ئاستەمە ، کە لە مێژوویەکی کورتدا ناتواندرێت هێزێکی بەرگریکاری وەکو گۆڕان لەدایک بێت ، بەکورتی و کوردی گۆڕان دواهەمین پرۆژەی چاکسازیە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.