پ.ی.د. رعد رفعە مامۆستای زانکۆ و سکرتێری دەزگای ستاندەر لەنوسینێکی بەناونیشانی “پەیامەکانی دەسەڵات گەیشت…”باسی لەوەکردووە کە دەسەڵاتە دکتاتۆر و گەندەڵەکان هەمیشە سیاسەتی پاداشت و سزا بەکار دێنن بۆ مانەوەو درێژەدان بە ستەمەکەیان، بەشێوەیەک پاداشت لەپێناو کڕینی ویژدان و دەنگ و قەڵەمی ناواخن بەتاڵ و بۆشەکان. لەهەمانکاتدا سزادانی کەسانی خاوەن مەبدەئو و هەڵوێست لە چاڵاكوان ورۆژنامه‌نوس ومامۆستای زانكۆ وئایینی وكه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان بە بێبەشکردنیان لە مافه یاسایی وكارگێری ومه‌ده‌نی وداراییه‌كانیان، تا دەگاتە لێدان وكوشتن، گواستنه‌وه وده‌ركردن و سكاڵا وزیندانیكردنیان کە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتەی دەسەڵات بۆتە مانشێتی پانۆرامای ژیانی رۆژانه‌ی چاڵاكوان ورۆژنامه‌نوس ومامۆستای زانكۆ وئایینی وكه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان.
د. رعد دەشنوسێت ئەو هەڵوێستانەی دەسەڵات ئه‌وانه هه‌مووی كاردانه‌وه نیه، به‌ڵكو لەلایەکی ترەوە په‌یامێکی ده‌سه‌ڵاته بۆ كه‌سانی خاوه‌ن ویژدان و ناڕازی، ته‌نانه‌ت په‌یامێکن بۆ كادیر وئه‌ندام ولایه‌نگرانی حزبه ده‌سه‌ڵاته‌كانیش به‌وه‌ی پێیان بڵێن سه‌ره‌ڕای لاوازی پێگه نێوده‌وڵه‌تی وسیاسی وجه‌ماوه‌ریه‌كه‌مان به‌ڵام تا ئێستاش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌تاهه‌تایی كوردستان هه‌ر خۆمانین.
په‌یامه‌كانی ده‌سه‌ڵات گه‌یشت…
پ ی د. رعد رفعە
هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر وگه‌نده‌ڵه‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سیاسه‌تی پاداشت وسزا بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی به سیسته‌مه‌كه‌یان. ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش كڕینی ویژدان وده‌نگ وقه‌ڵه‌می كه‌سانی ناواخن به‌تاڵ وبۆش به‌پرۆسه‌یه‌كی هێمن وله‌سه‌ره‌خۆ ئه‌نجامداوه.
به‌ڵام سیاسه‌تی سزادانی خه‌ڵكی خاوه‌ن مه‌بده‌ئو هه‌ڵوێست قۆناغێكی هه‌مه شێواز ونوێ وخه‌ته‌رناكی ده‌ستپێكردوه. سزادان له شوێنی كار وبێ به‌شكردن له مافه یاسایی وكارگێری ومه‌ده‌نی وداراییه‌كان، لێدان وكوشتن، گواستنه‌وه وده‌ركردن، سكاڵا وزیندانیكردن، ئه‌مانه هه‌مووی بونه‌ته مانشێتی پانۆرامای ژیانی رۆژانه‌ی چاڵاكوان ورۆژنامه‌نوس ومامۆستای زانكۆ وئایینی وكه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان. به‌ڵام ئه‌وانه هه‌مووی كاردانه‌وه نینه به‌ڵكو په‌یامی ده‌سه‌ڵاته بۆ كه‌سانی خاوه‌ن ویژدانی ناڕازی، ته‌نانه‌ت په‌یامن بۆ كادیر وئه‌ندام ولایه‌نگرانی حزبه ده‌سه‌ڵاته‌كانیش به‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای لاوازی پێگه نێوده‌وڵه‌تی وسیاسی وجه‌ماوه‌ریه‌كه‌مان به‌ڵام تا ئێستاش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌تاهه‌تایی كوردستان هه‌ر خۆمانین… هێزی چه‌كدار وئاسایش هه‌ر له‌ده‌ست خۆمانه، پاره وئابوری كوردستان له‌گیرفانی ئێمه‌دا‌یه… دادگا ویاسا بۆ نه‌یاره‌كانمانه نه‌ك بۆ ئێمه…
له‌هه‌مووی خه‌ته‌رناكتر؛ ئه‌و بێ ده‌نگی وبێ هه‌ڵوێستیه‌ی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی رابردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلكاریه‌ی ئه‌نجام ده‌درێ، وه‌كو ئه‌وه وابێت ئه‌و سزایانه ئه‌وانی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات په‌یامێكی تری ناراسته‌وخۆی خه‌ته‌رناكتر ده‌دات به خه‌ڵكی كوردستان؛ ئه‌ویش: ئه‌وه‌ی ویستم پێتانم كردوه‌و ئێستا حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش نوقه‌یان نایه‌ت بۆتان؛ بۆیه چیتر باوه‌ڕ به‌هیچ كه‌س ولایه‌نێكی تر مه‌كه‌ن بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانتان، ئه‌و حزبانه‌ش هه‌ر وه‌كو ئێمه به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیانن وله‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریان پێتانه بۆ ده‌نگدان وله‌كاتی ته‌نگانه‌دا به‌هاناتان نایه‌ن وكڕین وفرۆشتن به‌ده‌نگه‌كانتانه‌وه ده‌كه‌ن.
ئێستا وابزانم په‌یامه‌كه‌یان گه‌یشت…