یەکێتی لە نێوان زیان و دەسکەوتەکانی لەگەڵ پارتیدا

لەلایەن ستاندار Posted on 274 جار بینراوە

پشتیوان جەمال

لە دوای زیاتر لە صەدو پە نجا ڕۆژ لە هەڵبژردنی هەرێمی کوردستان کێشمە کشمێکی زۆر ، بە هەنگاوی پارتی دیموکرات کە براوەی یەکەمە بەڕێککەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و ، لە غیابی یەکێتی توانرا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵ بژێردرێت و هەڵبژاردن بۆ دوو لیژنەی پەرلەمانیش بکرێت .ئەوەی کە شەمەندەفەرەکەی وەستاند بەرلەوەی بە وێستگەی دیاریکراو ی بگات کارەساتی سروشتی نە بوو ، بەڵکو بە ئاگا هاتنەوەی پارتی دیموکرات بوو لەوەی کە یەکێتی براوەی دووەمی هەرێم و یەکەمی زۆنی سەوزە خاوەنی پێگەی جەماوەری و ئابورییە ، ناکرێت لە غیابی ئەم حیزبەدا حکومەتێک پێک بهێنرێت وەک دەڵێن: بڕیار یارەکانی تادێگەڵە بڕنە کات ، ئەوە ڕاستییەکە زۆر ینەی عاقڵ مەندانی ئه م هه رێمە درکی پێدەکەن ، وە پارتیش باشتر دەزانێت کە بزوتنەوەی گۆڕان ناتوانێ ببێتە بەدیلی یەکێتی ؍ هەر لەسەرە تای ڕێککەوتنیشی لەگەڵ ئەم بزتنەوە قە لەقی ئەوەی هەیە بە ڕۆژ لە حکومەت بێت و شەوانیش ئۆپۆ زیسیۆن بێت ، بۆیە دواجار پارتی هەوڵیدا لە ڕێگای کەسی یەکەمەوە بەرزانی کەسەرۆکی پارتەکەیە بەنامەیەکی ڕەسمی داوا لەیەکێتی بکات بۆ پێکهێنانی حکومە ت و ددان بنرێت بە زۆرێک لە مەرجەکانی؍ لەدوایدا کۆبونەوەی ٤/۳/۲۰۱۹ ی لێ هاتە ئاراوەو توانرا ڕێککەوتنێکی سیاسی واژۆ بکرێت بۆ پێکەوە کارکردن لە دروستکردنی کابینەی نۆ.

پارتی بۆچی ماندوو تربوو لەگەڵ یەکێتی لەکابینەی نۆدا؟

لە کابینەکانی تردا پارتی تاڕادەیەک ئاسانتر دەیتوانی یەکێتی بێنێتە سەرمێزی گفتو گۆ و پشککەکانی یەکێتی بەشە فەیی دیاری بکات لەبەرامبەرئەوەی سەرکۆمار بۆ یەکێتی ده بێت ، بەڵام لەکابینە ی ئەم جارەدا ، بۆی دەرکەو تووە کەچینێک لەم حیزبەدا هاتونە تە پێشەوەو بەشداری قەرارن بە ئاسانی ڕازی ناکرێن و ، توانیویانە یەک بڕیاری ویەک دەنگی دروست بکەن لەناویەکێتی دا، بەتایەبەت تر پارتی لە هەڵبژاردنی سەرکۆماردا،لەو ڕۆژەی کەپاڤڵ تاڵەبانی لە بەردەم کامیرە کاندا وتی : ئیتر ئەم ڕۆژە بە سەر چوو کە یەکێتی دوای هیچ حیزبێک بکەوێت دەبێت حیزبەکانی تردوای یەکێتی بکەون ، کاندنیدەکەی سەرۆک کۆماریان سەرخست؍ ئەم ڕوداوە بۆپارتی چاوەڕوان نەکارو بوو توشی شۆکی کرد!

یەکێتی چی دەست دەکەوت لەم ڕێککەوتنە سیاسییە؟

دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەغیابی یەکێتی قسە ی زۆر لەسەر ئەوە دەکرا ، كه یەکێتی کارتەکانی سوتاوە ، بەڵام بە پێچەوا نەوە یەکێتی خۆشی بەشدار بوایە هەر ئەوە ندە پۆستەی بۆیان داناوە هەر ئەوەندەی بەر دەکەوت بەپێی کورسییەکانی خۆی ، ئەوەی کەدەستی کەوتووە توانی پارتی بەمەرجەکانی خۆی ڕازی بکات بەوەی کە پارێزگارێکی یەکێتی بۆ کەرکوک دابنرێت و وەزیری داد یش کە کێشەی لەسەر بوو لە عێڕاق بۆئەوبێت.

لەم ڕێککەوتنە سیاسییەدا یەکتی چی لەدەست داوە؟

بە پێی ئەم ڕێککەوتنە بێت کە پارتی ڕازییە پارێزگاری کەرکوک بۆیەکێتی بێت ، بەڵام لە بەرامبەردا لەهەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگاکان یە کێتی و پارتی دەبێ بەیەک لیست بەشدابن ! لێرەدا یەکێتی ئەگەر بەیەک لیست لەگەڵ پارتی بەشداربێت بەلیستی داخراو و فیفتی بەفیفتی بێت یەکێتی زەرەری کردووە ، چونکوم پێگەی جەماوەری پارتی لەکەرکوک دا سفرە و لەئاستی یەکێتی نییە ، ئەوکات ئەگەر بەهەردوولا دە ئەندامیان دەربچێت ئەوا یەکێتی تەنها خاوەنی پێنج ئەندامە لە وکاتەدا پارتی لە هەموو بارو دۆ خێکدا دەتوانێ ئەم پێنج ئەدامە بە کار بێنت لە بەرژەوەندی خۆی، بەڵام ئەگەر بەلیستی کراوەبێت و هەر لایەنە و کاندیدی خۆی هەبێت باردۆخەکە پێچەوانە دەبێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.