پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنێکی نوێ ئەنجام دەدەن

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر

ێگەرد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەکێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی ڕێککەوتنێکی تر ئەنجام دەدەن

بێگەرد تاڵەبانی بە دەنگی ئەمریکای وتووە” تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم یەکێتی باسی پۆستەکانی لەناوخۆی حیزب وه‌ لەگەڵ پارتی-ش نەکردووە تەنها ڕێکەوتنە سیاسیەکەی واژۆ کردووە، لەو ڕێکەوتنە سیاسیەی نێوان پارتی و یەکێتی-ش باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە بەڵکو ئەوە ڕێکەوتنێکی جیاوازە چاوەڕێی ئەو ڕێککەوتنەین کە لەچەند ڕۆژی داهاتوو لەنێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بۆ ئەوەی بەرچاومان ڕوون بێت یەکێتی چ پۆستێک وەردەگرێت دوای ئەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەوڵدەدات کاندیدەکان بۆ پۆستەکانی پەرلەمان و حکومەت کەوەریدەگرێت یەکلایی بکاتەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.