پەرلەمانی ئەوروپا بۆ بارزانی و سەرۆکی حکومەت : دەستبەجێ شێروان شێروانی و هاوڕێکانی ئازاد بکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 426 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی رێکخراوی ١٧ی شوبات نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کرد لەبارەی کەیسی رۆژنامەنووس شێوان شێروان، بەفەرمی لەلایەن پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا نامەی ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی (پ.د.ک) و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردووە.لە نامەکە هاتووە: “توندوتیژی بەرامبەر بە خەلکی کوردستان خزمەت بە کوردستان ناکات” دەشلێن هاتووە “دەستبەجێ شێروان شێروانی و هاوڕێکانی ئازاد بکەن.”

رەگەز کەمال چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ  لەرێکخراوی ١٧ی شوبات رایگەیاندووە ئاگادارکرامەوە کە بەفەرمی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا نامەیەکی ڕەخنەئامێزی ئاراستەی مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان سەرۆکی حکومەت کردووە.

دەقی نامەکە بخوێنەوە:
بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم
بۆ مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
دەربارەی کەیسی ڕٶژنامەنوس شێروان شێروانی چەندین ڕاپۆرتمان بەدەستگەیشتووە کە ڕەخنەگرێکی جدی پارتییە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئێوە دەستگیرکراوە لە دهۆک.
هەروەک لە راپۆرتی ڕێکخراوی CPJی جیهانیش بڵاوکراوەتەوە شێروانی بە مادەی ١٥٦ی سزادانی عێراقی تۆمەتبارکراوە کە دەشێ زیندانی هەتاهەتایی بکرێت کە دەبوو لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە بەیاسای رۆژنامەنوسی مامەڵەی لەگەڵ کردبوایە.
لەبەرواری ١ی شوبات، شیروان گواستراوەتەوە بۆ زیندانی زرکا، و لە ١٣ی شوبات بۆ ئاسایشی گشتی، لەهەردوو زیندانەکەش مامەڵە نامرۆڤانە و ناتەندروستی لەگەڵدا کراوەو لەوماوەیەش ڕێگەنەدراوە کەس سەردانی بکات لەناو زیندان.
شێروان شێروانی وەك ڕۆژنامەنوسێکی لێکۆڵەر کاری کردووە بۆ ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و ناحکومی و قازانج نەویستە. ئەم ڕێکخراوە کاردەکات لەسەر تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان لە کوردستانی عێراق. لەڕاسیشدا ئەم ڕاپۆرتانەی شێروان کە بۆ ئەم ڕێکخراوی ئامادەکردووە لەسەر تیرۆرکردنی ئەو خەلکانەبووە کە لەدهۆک لە سالی ١٩٩١ەوە تیرۆرکراون.
سەرەڕای کاری رۆژنامەوانی شیروان چالاکوانیشە و لە ڕێکخراوی تێکۆشان کاردەکات کە ڕێکخراویکی خۆبەخشە و مۆڵەتی فەرمی هەیە لە حکومەتی هەریم.
پێویستە دەستبەجێ شێروان شێروانی و هاوڕێکانی ئازادبکرێن، ئەمەی کراوە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە و لەهەرشوێنێكیش مافەکانی مرۆڤ ڕەچاونەکرێت لەوشوێنە ئاشتی و ئارامی بەرقەرارنابێت.
توندوتیژی دژ بە دانیشتووانی کوردستان خزمەتی پرسی ئاشتەوایی و ئارامی ناکات لە کوردستان.

Image may contain: text

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.