یەکێتی بە ڕەزامەندی پارتی كاندیدی بۆ پۆستی وەزارەتی داد یەكلایکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 201 جار بینراوە

ستاندەر

یەكێتی نیشتمانی كاندیدی حیزبەكەی بۆ پۆستی وەزارەتی دادی عێراق یەكلاییکردۆتەوە،

سمكۆ ئەسعەد، راوێژكاری یاسایی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە ماڵپەری شارپرێس رایگەیاند، حیزبەكەی لەمانگی رابردووەوە رێكارەكانی بۆ كاندیدبوونی بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق گرتووەتە بەرو ناوی ئاراستەی سەرۆكایەتی كۆمارو لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.

پێشتر یەكێتی چەند كەسێكی بۆ پۆستی وەزارەتی داد كاندید كردبوو، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی لەگەڵ پارتی دیموكرات لەسەر ئەو پۆستە، هیچ كام لەكاندیدەكان ناوەكانیان نەدرایە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری.

بەپێی ئەو زانیارییەکان،  پارتی رازی بووە بەوەی ئەو پۆستە بدرێت بەكێتی‌و لاریشی نییە لەسەر ناوی كاندیدە نوێیەكەی یەكێتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.